بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبر) هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی یوونس حاجی عەلیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکەی شەریعەتیی شاری کرماشان و دوای ئەوەی نەیانتوانیوە خۆی دەستبەسەر بکەن، باوکیان وەک بارمتە دەستبەسەر کردووە کە ناوی حسەین حاجی عەلیانییە و ٥٨ ساڵی تەمەنە.

هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی حسەین حاجی عەلیانییان ڕاگەیاندووە تا کاتێک منداڵەکەی خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکات باوکی بە دەستبەسەرکراوی دەمێنێتەوە.

دەوترێت هێزە ئەمنییەکان هیچ فەرمانێکی یاساییان بۆ هێرشکردنە سەر ئەم ماڵە پێ نەبووە.