تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دە کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارەکانی ئاودانان و دێلوڕان کە گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی کاتیی شاری ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی دۆخی دەستبەسەرکردند،ا لە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبارەوە (٧ی ژانڤییە) مانیان لە خواردن گرتووە.

ناونیشانی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: ئەشکان ئەحمەدی، سامان مورادیی ‌وەندان، موجتەبا محەممەدوەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پوویا مەحموودنژاد، ڕامین سەلمانی، سەجاد جەمالی لە ئاودانان و ئەکبەر دەروێشی و ئەمیر ئەکرەمی لە دێلوڕان.

هەندێ لەم کەسانە زیاتر لە ٣ مانگە دەستبەسەرن و دادسەرای گشتی و شۆڕش و هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بەریان بە ئازادکردنیان بە بارمتە گرتووە.