خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 10, 2023

مانگرتنی بەکۆمەڵی دە کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاودانان و دێلوڕانی ئیلام

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دە کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارەکانی ئاودانان و دێلوڕان کە گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی کاتیی شاری ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی دۆخی دەستبەسەرکردند،ا لە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبارەوە (٧ی ژانڤییە) مانیان لە خواردن گرتووە. ناونیشانی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: ئەشکان ئەحمەدی، سامان مورادیی ‌وەندان، موجتەبا محەممەدوەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پوویا مەحموودنژاد، ڕامین سەلمانی، سەجاد...

زیاتر
كانونی دووه‌م 3, 2023

دایکی نیما شەفەقدۆست: کوڕەکەم بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، بەڵام ناچاریان کردین بڵێین سەگ هێرشی کردووەتە سەری و گیانی لەدەست داوە

نیما شەفەقدۆست، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیسلامئاوای ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان و دوو گوللە بەر قاچەکانی کەوت و بریندار بوو. بنەماڵەکەی سەرەتا بردیانە نەخۆشخانە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ درابوو و مەترسیی دەستبەسەرکردنی منداڵەکەیان لە ئارادا بوو، وازیان لە نەخۆشخانە هێنا و لە نووسینگەی تایبەتیی پزیشکێک...

زیاتر
كانونی دووه‌م 2, 2023

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی جوانڕۆ؛ کەشی قورسی ئەمنی و بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران لە هەموو شەقامەکانی جوانڕۆدا جێگیر کراون و دەوترێت دۆخێکی قورسی ئەمنی و سەربازی باڵی بەسەر ئەم شارەدا گرتووە. هەروەها لانیکەم ١٠ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 9, 2022

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەژێر ئەشکەنجەدا لە بنکەی پۆلیس

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٢٣ ساڵانی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی بنکەی پۆلیسی دێولان گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێر بنەماڵەکەی ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکەیان لە دەستبەسەرگەدا گیانی لەدەست داوە. بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 29, 2022

بریندارێکی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بۆکان گیانی لەدەست دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبر) ئیبراهیم شەریفی، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵانی خەڵکی بۆکان کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. دەوترێت تەرمی ئەم هاووڵاتییە گیانبەختکردووە تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 29, 2022

بەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەراوڵە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٥، ١٦ و ١٧ی نۆڤامبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دەیان هاووڵاتیی کوردیان لە شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت یەک لەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بە ناوی جەواد فەریادیان تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕوبەڕوو کراوەتەوە. ناسنامەی ٢٢ کەس لەم...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 28, 2022

دوو هاووڵاتیی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و سنە گیانیان لەدەست دا

دوانیوەڕۆی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤامبر) شۆڕش نیکنام، هاووڵاتیی ٣٣ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٧ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەهاباددا بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. هەر لەم ڕۆژەدا ڕەزا کازمی، منداڵی ١٦ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 26, 2022

خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی کوردستان؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد لە سەرهەڵدانی سەرانسەریدا گەیشتە ١٠٤ کەس

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای سەرژهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە لە دوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینییەوە، تا ئێستا لانیکەم ١٠٤ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شار و گوندەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێراندا بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. ١١ کەس لە گیانبەختکردووان منداڵ بوون. ٤٢ کەس لەم گیانبەختکردووانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (مەهاباد ١٣ کەس، بۆکان ١٣ کەس،...

زیاتر