سامان میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سەرهوویە»ی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سامان میرزایی لە گوندی «سەرهوویە»ی ناوچەی کەڵاتەرزان (ژاوەرۆ)ی سنە و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.