عادڵ کاکه، دیاکۆ عەزیزی، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٤ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لوقمان زەنگی لەگەڵ سیامەند زەنگیی کوڕی و دیاکۆ عەزیزیدا لە گوندی «بابخاڵاوی»ی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی خەرمانان (٣ی سێپتامبەر) عادڵ کاکە، خەڵکی گوندی «دۆستاڵی»ی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتیانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانیان هیچ زانیارییەک بەردست نەکەوتووە.

لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا ٧ هاووڵاتی، لەوانە دوو ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کراون.