ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان (٤ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرانە کە هیچ بارێکیان پێ نەبووە، لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. عەلی ئەبووبەکری، ٣٠ ساڵان، خالق ئەبووبەکری، ٣٧ ساڵان، ناسر بەری، ٤٣ ساڵان و هێمن (پاشناو و تەمەنی نەزانراوە) ئەو چوار کۆڵبەرەن کە دەیان گوللەی ساچمەیان بەر کەوتووە و بریندار بوون.