ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە ئارشیڤ - KHRN

ئایار 6, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ گوڵان (٥ی مەی) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور گیانی لە دەست...

زیاتر
نیسان 7, 2024

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە (٦ی ئاوریل) کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی فەردین وەیسی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە...

زیاتر
ئازار 24, 2024

گیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و وەستانی دڵ لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی سۆران عەبدی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی محەممەدبایر محەممەدی بە هۆی جەڵدە و وەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانەی نەوسوودی کرماشان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ٥ی خاکەلێوە...

زیاتر
ئازار 8, 2024

لە بانە کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان دەسڕێژی لێ کرا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمە (٦ی مارس) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی زانیار سەیاحی دەستبەسەر و پاشان ئەشکەنجە کردووە. ئەم هێزانە پێش ئازادکردنی ئەو کۆڵبەرە ناچاریان کردووە جلوبەرگەکەی لەبەر دابکەنێت و پاشان لە مەودای چەندمەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لێ کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ١٦ی ڕەشەمە (٦ی مارس) موستەفا مورادی، لە بەرپرسانی...

زیاتر
شوبات 9, 2024

هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران دوای دەستبەسەرکردنی دوو کۆڵبەر لە مەودای چەندمەترییەوە دەسڕێژیان لێ کردن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ڕێبەندان (٩ی فێبرییە) دوو کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی یووسف و فەرزاد لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و دوای نیو کاتژمێر ئەشکەنجەدران، لە مەودای چەندمەترییەوە و بە چەکی ساچمەزەن کەوتنە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانە و بریندار کران. لە دوو حەفتەی ڕابردوودا ئەمە سێهەم حاڵەتی دەسڕێژکردنی دوای دەستبەسەرکردنە لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانەدا. بەپێی ئەو...

زیاتر
شوبات 5, 2024

برینداربوونی چوار كۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان (٤ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرانە کە هیچ بارێکیان پێ نەبووە، لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. عەلی ئەبووبەکری، ٣٠ ساڵان، خالق...

زیاتر
شوبات 1, 2024

برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

منداڵێکی کۆڵبەری ١٤ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین ئەمینی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی ١٤...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2024

دوو کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژ و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) کۆڵبەرێک بە ناوی جەبار وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە براوەتە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان و ئێستە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی ئەم نەخۆشخانەدایە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) کۆڵبەرێک بە ناوی بێهنام شەریفیان دوای ئەوەی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 25, 2024

کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا

جەوهەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز کە دوو حەفتە لەمەوپێش لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە لای قاچەوە بە سەختی بریندار ببوو و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرابوو، قاچی چەپی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیەی خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباردا (١٣ی ژانڤییە) لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی...

زیاتر