باروودۆخی سڵامەتی حەوت زیندانی سیاسی و مەزهەبی کورد بە ناوەکانی رەحمی تورگۆت، بەشیر پیر ماوانە، قادر سەلیمی، مستەفا سەبزی، پەیمان میرزازادە، مەنسوور چووپانی و محەممەد پیشبین کە له ماوەی دوو حەوتووی رابردوو مانیان لە خواردن گرتووه مەترسیدار راگەیەندرا. ئەو زیندانیانە بۆ شەرمەزار کردنی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی قەزایی و زیندان بۆ سرنج نەدان بە داوا رەوا و یاسایەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، لەو ماوەیەشدا بەرپرسانی پاراستنی زیندان هەڕەشە و زەختێکی زۆریان لێکردوون بۆ ئەوەی مانگرتنیان کۆتایی پێبێنن بەڵام مانگرتوان پێداگرن لە سەر درێژە پێدان بە مانگرتنیان.
بە پێی زانیارێکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەحمی تۆرگوت و بەشیر پیر ماوانە لە ۳۱ی پووشپەڕ/22.7.2919، مستەفا سەبزی و قادر سەلیمی لە ۱ی گەلاوێژ/23.7.2019، پەیمان میرزازادە لە ۶ی گەلاوێژ/28.7.2919 و مەنسوور چووپانی لە ۷ی گەلاوێژ/28.7.2019 له مانگرتن له خواردن دان. هەروەها دوێنێ زییدانییەکی سونە مەزهەبی دیکەش بە ناوی محەممەد پیشبین مانگرتن لە خواردنی راگەیاند.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، رەحمی توڕگۆت، بەشیر پیرماوانە، مستەفا سەبزی و قادر سەلیمی لە ئاکامی مانگرتندا تووشی لاوازێکی زۆر بوونە و هەر رۆژ بە یارمەتی هاوبەندێکانیان بۆ کونتڕۆڵی زهختی خوێنیان دەنێردرێنە نهخۆشخانهی زیندان.
باس لهوه دهكرێت كه بەرپرسانی زیندان لهگهڵ سرنج نەدان بە داواکاری ئەو زیندانیانە بە یارمەتی پاراستنی زیندان بۆ فشار بۆ سەر مانگرتوان دەیانهەوێ پێشی بەربڵاو بوونەوە مانگرتن لە ناو زیندانیان دیکەی سیاسی بگرن. هەر لو چوارچێوەدا رۆژی ڕابردوو پاراستنی زیندانی ورمێ دەستی بە بانگهێشتی زیندانیانی مانگرتوو کردووه و داوی لێکردوون تا فۆرمێکی واژۆ بکەن و هەموو بەپرسیارێتی مانگرتنیان وە ئەستۆی خۆیان بگرن بەڵام زیندانیانی مانگرتوو ئەو فۆڕمەیان واژۆ نەکردۆ.
شایانی باسە لە نێو ئەو شەش مانگرتووەدا, پەیمان میرزازادە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ جێبەجێ کردنی سزای قامچی لێدان و دەرچوونی دوو ساڵ زیندانی لە دۆسیە نوێەکەیدا دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و شهش زیندانێکەی تریش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە رەتکردنەوە داواکاری ئازادی بە مەرج یان راگواستنیان بۆ زیندانی شوێنی نیشتەجێ بوونیان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردۆ.
دوایین زانیاری لە سەر باروودۆخی حەوت مانگرتووی سیاسی و مەزهەبی كورد لە زیندانی ورمێ
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە