بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو زیندانیی سیاسیی کورد سەکینە پەروانە، لە زیندانی ئێڤینی تارانەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێشتر سەکینە پەروانە داوای کردبوو بگوێزرێتەوە بۆ زیندانی شارەکەی خۆی، هەر بۆیە پێدەچێ ڕەوانەی زیندانێکی پارێزگای خوراسانی باکوور کرابێت کە شوێنی دانیشتنی بنەماڵەکەیەتی. ئەڵبەت گەلاوێژی ئەمساڵ داواکاری گشتیی تاران داوای گواستنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەی بۆ زیندانی بۆجنووردی پارێزگای خوراسانی باکوور کە شاری بنەماڵەکەیەتی، ڕەت کردبۆوە.
سەکینە پەروانە لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەبەر نووسین و وتنەوەی دروشم لە زیندانی ئێڤیندا، گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمینئاوای شاریڕەی کرا. ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕ و لە حاڵێکدا کە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو، دیسان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و دادگایەک لە گەلاوێژی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «ئاژاوەنانەوە لە زینداندا» حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
سەکینە پەروانە پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕدا باسی ڕەوتی دەستبەسەرکران و ئەو ئازار و ئەشکەنجانە کردبوو کە لە کاتی زیندانیبووندا ڕووبەڕووی کراوەتەوە. به پێی قسهكانی خانمی سهكینه، بەرپرسە ئهمنییەکانی كۆماری ئیسلامی له سهرهتاكانی پاییزی ١٣٨٩دا به بیانووی چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵهکەیدا له شاری سلێمانیی كوردستانی ئێراق، دوای ئەوەی دەینێرنە سنووری ئێران و ئێراق، ماوهی ١٠ ڕۆژ له دهسبهسهرگهكانی مهریوان و سنهدا گێڕاویانە و دواتر ناردوویانهته زیندانی ئێڤین. قۆناغی دهستبهربوونی ناوبراو لە دۆخێکی دژوار و لە ژێر سهختترین ئهشكهنجهی جهستهییدا، له بهندهكانی دووی ئهلف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئێڤیندا تێپەڕیوە.
پەیام دوڕئەفشان، پارێزهری ئهم بهندكراوه سیاسییه کە خۆیشی ئێستا لە بەندیخانەدایە، رۆژی ٥ی جۆزهردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئهندامێتی له دهسته و لایهنه سیاسییهكانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. بە پێی حوكمی دادگا، تۆمهتی پهروانە بریتییە لە «ئهندامێتی له گرووپهكانی دژ به حکوومەتدا به مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات».
تاران؛ گواستنەوەی سەکینە پەروانە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ شوێنێکی نادیار
![](https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2020/07/Evin-Priosn.jpg)
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە