به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی چالاكوانی ژینگه پارێزی كورد دوای تێپه‌ڕاندنی چوار مانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له به‌ندیخانه ئازاد كرا.
ئه‌م چالاكوانه ژینگه پارێزه ماوه‌ی سێ مانگ و یازده ڕۆژ له ژووری تاكه كه‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعات و كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه به بێ مافی چاوپێكه‌وتن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه ڕاگیرابوو. ناوبراو دوای ته‌واو بوونی لێپرسینه‌وه‌كان گواسترایه‌وه بۆ به‌ندی ژنانی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه یان هه‌مان زیندانی ژنان.
بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی له ڕێكه‌وتی ٧ی گه‌ڵاڕێزاندا بۆ جاری پێنجه‌م درێژ كرابوویه‌وه. «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» وەک تۆمەتەکانی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە ڕاگەیەنراوە.