بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ی مەهاباد بە ناوەکانی سلێمان کەریمپوور و خالید محەممەدزادە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان و لە کاتێکدا کە سەرقاڵی کاروباری کشتوکاڵ لە گوندی «خوڕخوڕە» بوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

ناوبراوان کە لە کاتی دەستبەسەربوونەوە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵەیان لێ زەوت کرابوو، لە ڕێکەوتی ١٩ی گەڵاڕێزاندا و دوای ٦٥ ڕۆژ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی مەهاباد.