به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، حه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌مال قۆیتاسی و ڕه‌حمان یوسێفی دوو ھاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ كه له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزان (١٦ی نۆڤه‌مبه‌ر ٢٠٢٠)دا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون و له درێژه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌دا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی له شاری ورمێ ڕاگیرابوون، دوای کۆتاییھاتنی لێپرسینه‌وه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندانی شنۆ كراون.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ ئه‌م دوو هاووڵاتییه لە بەردەستدا نییە.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو جه‌مال قاسمی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژینگه پارێزیی «ژینكۆ»ی شنۆ كه له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندان (٢٨ی ژانویه)، له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو به دانانی بارمته له زیندانی شنۆ ئازاد كراوه.