تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، یازدە چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كورد به ناوه‌كانی عه‌زیمه ناسری، فه‌رهاد موساپوور، فه‌ره‌یدون موساپوور، به‌همه‌ن یوسف زاده، ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی، سۆران حوسین زاده، سیروان نوری، شه‌پۆل خزری پور، سیاوه‌ش عه‌ینی، حوسێن گه‌ردشی و كه‌یوان ئه‌ندار به دانانی بارمته له زیندانی ورمێ ئازاد كراون.
ئه‌م چالاكانه لە ماوەی ٢٠ی بەفرانبار هەتا ١٢ رێبەندان له شاره‌كانی بۆكان، ڕه‌به‌ت و مه‌هاباد له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیللاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌ر كران و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا له پادگانی ئه‌لمێهدی ورمێ كرابوون.
له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبارەوە (٩ی ژانویه) شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد دەستی پێ کرد کە لەم شەپۆلەدا زیاتر له‌١٠٠ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، تاكوو ئێستا لانیکه‌م ٤٣ كه‌س له چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌دانانی بارمته ئازاد كراون و لانیكه‌م ٤٠ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاره‌كانی ورمێ، سنه‌و مه‌ریوان ڕاگیراون.