به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٤ی پوشپه‌ڕ، به‌ندكراوی سیاسیی كورد سه‌كینه په‌روانه، له حاڵێكدا کە ئاسه‌واری شینبوونه‌وه به هۆی لێدانه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دیار بووه، له زیندانی قه‌رچه‌كه‌وه بۆ به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤینی تاران گواستراوه‌ته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدا ڕووی داوه كه ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانه‌وه وەک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر بە ئازار و ئەشکەنجە و هه‌روه‌ها بەردەوامبوونی گوشاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی، ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕ لەبەر ناجێگیربوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی به‌هۆی مانگرتنەکەیەوە، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بەندیخانەی قه‌رچه‌ك كرابوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، له ماوه‌ی ڕاگرتنیدا له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك و پێشتریش له به‌ندی (دووی ئه‌لف) و ژنانی ئێڤین‌دا، خانمی پەروانە چه‌ندین جار كه‌وتۆته ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری توندی به‌رپرسانی زیندانەوە، هه‌روه‌ها لە لایەن به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی سپای پاسدارانیشه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه. به شێوه‌یه‌ك كه دوو نینۆكی لاقی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شكاوه.
ئه‌م سه‌رچاوه ئاگاداره وتی: «سه‌كینه په‌روانه لە قۆناغێکدا له بەندیخانەی ئێڤینەوە به زۆره‌ملێ نێردراوه‌ته “نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونپزیشكیی ئه‌مین‌ئاباد” و له‌وێدا سه‌ره‌ڕای لێكدانه‌وه‌ی پزیشك له‌سه‌ر سڵامه‌تبوونی، به‌ڵام به فه‌رمانی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا و له حاڵێكدا کە ده‌ست و لاقی به ته‌خته‌كه‌وه به‌سترابۆوە، بە زۆر ده‌رمانیان تێ شاندووه، به شێوه‌یه‌ك کە باری ته‌ندروستیی ناوبراو ڕووبه‌ڕووی مەترسییەكی جیدی بۆته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێكدانی ده‌روونی و بێهه‌ستبوونی ئه‌ندامەکانیشی داناوە».
په‌یمان دوڕئه‌فشان، پارێزه‌ری سه‌كینه په‌روانه كه بۆخۆیشی ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره، له ڕێكه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا ڕایگەیاندبوو کە ٥ ساڵ به‌ندكران و هه‌روه‌ها ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌ندامێتی له ده‌سته و گرووپه سیاسیه‌كاندا بە تۆمەتی «ئەندامێتی له گرووپه‌كانی دژ به حكوومه‌تدا به ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات» بۆ ناوبراو دەرچووە.
سه‌كینه په‌روانه، پێشتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك له ڕێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕدا، باسی له‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجانه كردبوو كه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا تووشی بووە، به پێی قسه‌كانی خانمی سه‌كینه، بەرپرسانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تاكانی پاییزی ١٣٨٩دا به بیانووی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەیدا له‌شاری سلێمانیی كوردستانی ئێراق، دوای ئەوەی دەینێرنە سنووری ئێران و ئێراق، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌رگه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌دا گێڕاویانە و دواتر ناردوویانه‌ته زیندانی ئێوین. قۆناغی ده‌ستبه‌ربوونی ناوبراو لە دۆخێکی دژوار و لە ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ییدا، له به‌نده‌كانی دووی ئه‌لف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئێویندا تێپەڕیوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە دۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه لە تاران پێشتر به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان گواستراوەتەوە بۆ به‌شی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێوین و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیشدا به هۆی نووسینی دروشم و کێشانی ئاڵای هەرێمی کوردستان، دیسان لەو‌ێشەوە گواستراوەتەوە و ئەم جار براوەتە به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌مین ئاباد» له شاری ڕه‌ی.
له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ و له بەندی ژنانی زیندانی ئێویندا، کێشانی ئاڵای هەرێمی کوردستان و نووسینەوەی دروشمەکانی كۆمه‌ڵه لە لایەن سه‌كینه په‌روانه‌وە بووە پەرچەکرداری توندی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی لێ کەوتەوە و ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دیسان لەو‌ێشەوە گواسترایەوە و ئەم جار برایە به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە له ژووری تاكه‌كه‌سیدا، گواسترایەوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌مین ئاباد» له شاری ڕه‌ی. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە، خانمی په‌روانه دوای ٢٥ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی دەروونپزیشكیی ئه‌میناوای شاری ڕه‌ی، سەرلەنوێ گواسترایەوە بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك.