سومه‌ییه نمه‌دماڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2020/08/04/p8807
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كورستان، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی سومه‌ییه نمه‌دماڵ له‌شاری بۆكان له لایه‌ن كادره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منیه‌تییه كرا.
سومه‌ییه نمه‌دماڵ پێشتر ئه‌ندامی پارتی ئازادیی كوردستان (پاك) بووه و له كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا دوای هەماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان و وه‌رگرتنی ئهماننامەدا، گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ئێران.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانەوە كۆ كراونه‌ته‌وه له ٣ ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٠ هاووڵاتیی كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هەماههنگیی ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامییەوە و دوای وەرگرتنی ئه‌ماننامه گەڕاونەتەوە، بەڵام پاش گەڕانەوە له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و كه‌وتوونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه و سزای قورسیان به سه‌ردا سه‌پاوه.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی بۆکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی «مەرگی گوماناوی»ی ژینا ئەمینی ڕاگەیاند
-
بانگهێشتکردنی ٥٥ پارێزەری یاسایی بۆکان بۆ دادسەرای ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی
-
ژنکوشتن لە بۆکان؛ کوشتنی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی
-
دایک و کچێکی کورد بە دەستی بەرپرسێکی تالیبان لە ئەفغانستان کوژران
-
دەستبەسەرکردنی نووسەر و توێژەری کورد مستەفا ئیلخانیزادە
-
سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد لە بۆکان بە بەندکران سزادران