زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، زیندانیی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی(ئه‌به‌د)، له حاڵێكدا كه چوارده‌هه‌مین ساڵه له زینداندایه به هۆی بێبه‌ریبوون له خزمه‌تگوزارییه پزیشكیه‌كان له بارودۆخێكی ناله‌باردایه.
یه‌كێك له نزیكه‌كانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت:« زه‌ینه‌ب دوای تووش بوونی به كۆڤید ١٩ له بارودۆخێكی نه‌له‌باریی جه‌سته‌ییدایه و به هۆی تووشبوونی سییه‌كانیه‌وه، تووشی توندی هه‌ناسه و كۆكه‌ی به‌رده‌وام بووه. به‌ڵام به هۆی دژایه‌تیكردنی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له گه‌ڵ ته‌واوبوونی عیلاجه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌دا و دوای ئه‌وه‌ش بێبه‌ریبوون له خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان له حاڵی حازردا له بارودۆخێكی ناله‌باردایه».
ئه‌م سه‌رچاوه نزیكه به زینه‌ب جه‌لالیان، « بارودۆخی به‌سه‌ردا سه‌پاو له سه‌ر ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه وه‌كو هه‌وڵی مردنی ورده‌رده، له زیندان ناوبرد و له درێژه‌دا وتی: له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌ڵاڕێزانی (١٠ی نۆڤه‌مبه‌ر)، ساڵی ڕابردوودا دوای گواستنه‌وه‌ی نایاسایی بۆ زیندانی یه‌زد به شێوه‌ی به‌رده‌وام له ژێڕ گوشاری لێپرسه‌وه ئه‌منییه‌كاندا بووه و له هه‌موو مافێكی ئاسایی وه‌كوو به‌ندكراوێك بێبه‌شكراوه، ناوبراو ته‌نیا بڕێ جار به شێوه‌ی ته‌له‌فوونی ئه‌ویش به زمانی فارسی و زۆر كورت مافی پێوه‌دنی له گه‌ڵ باوكی‌دا پێئه‌درێ و مافی چاوپێكه‌وتنیشی لێ زه‌وتكراوه».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی زیندانیی یه‌زد به زینه‌ب جه‌لالیان ڕایانگه‌یاندوه، كه به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی نه‌خۆشخانه‌وه ئیمكانی پێراگه‌شتنی پزیشكی له سه‌ر بارودۆخی به‌ندكراوان نییه و ناوبراو ئه‌شێ به زووترین كاتت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌ڕێ بكرێ. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌رده‌وام ڕێگریی ئه‌كات له گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێبه‌ندانی ساڵی پار به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندبوو، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتیی ئێران، به بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانیی ساسیی كورد له خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان، ناوبراویان خستۆته ژێر ئه‌شكه‌نجه تاكوو ناوبراو ناچار به دانپێدانانی زۆره ملێ دژیی خۆی له به‌رانبه‌ر دوربینی فیلمبه‌رداریدا بكه‌ن.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی له گوندی “دێم قشڵاق”ی سه‌ر به شاری ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له دایك بووه. ناوبراو له سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاویدا له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای چه‌ندین مانگ ڕاگرتن له ژووری تاكه‌كه‌سیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شاره و كه‌وتنه ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فراوان، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ئەو شارەوە به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شەڕکردن لە دژی خوا لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا، سزای سێداره‌ی بۆ دەر چوو. ئه‌م سزایه دوای په‌سه‌ندکردنی له دادگای پیاچوونه‌وەدا لە ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاویدا پلەیەک كه‌م كرایه‌وه و بوو بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو به درێژایی ئه‌م ساڵانه له به‌ندیخانەدا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بوو
ناوبراو ساڵی ڕابردوو چوار جار دوورخراوه‌ته‌وه بۆ زیندانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران. گواستنه‌وه‌ی نایاسایی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدا ڕوییدا بارودۆخیی جه‌سته‌یی ناوبراو به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكییەوە ناجێگیره. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به هۆی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن لە زینداندا و هەروەها بارودۆخی دژواری به‌ندیخانه تووشی نه‌خۆشیی جۆرواجۆر بووه و پاش تووشبوونی ئه‌م دواییانه‌ی به كۆرۆنا له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، تووشی نەخۆشیی ئاسمیش بووه.
کۆمیتەی دەستگیرکردنە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٣٩٥ (٢٠١٦) و لە دووتوێی داواکارییەکی فەرمیدا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر. بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێونەتەوەییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانەی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکڤانە سیاسییە کوردەدا دەوریان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.