بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دەستبەسەربوونی باران ساعێدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژی تر تازە کراوەتەوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرماناندا (٢٠ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە چەندەها جار بۆ لێپرسینەوە براوەتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بە هۆی ئەندامبوونی منداڵێکیەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردیدا، لە لایەن لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خراوەتە ژێر گوشار و هەڕەشەوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە نەخۆشیی دیابێت (شەکرە) و ناتەواوبوونی دڵی لەگەڵە و لەم ماوەیەدا بۆ وەرگرتنی دەواودەرمانەکانی تووشی کێشە بووە.

باران ساعێدی بە درێژایی ئەم ماوەیە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.