ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) دوو بەندکراو بە ناوەکانی مێهدی ئازەریون و سەعید (پاشناو نەزانراوە) کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوەی خەڵکی ورمێ لە بەندەکانی ٢ و ٥ی زیندانەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاندووە ئەگەر بنەماڵەی کوژراوەکان (خاوەن خوێنەکان) ڕەزایەتیان پێ نەدەن بەرەبەیانی چوارشەممە هەردووکیان لە سێدارە دەدرێن.