ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، بە نووسینی بەیاننامەیەک شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستانیان خستە بەر ڕەخنەوە و داوایان کرد کۆتایی بەم سەرکوتکردنانە بهێنرێت.

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانەوە دەستی پێ کردووە، تا ئێستا لانیکەم ٣١ کەس لە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

دەقی ئەم بەیاننامەیە کە نوسخەیەکی بۆ بڵاوکردنەوە نێردراوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان؛

لە تەنگانەی ئەم ڕۆژانەدا کە هەموومان لێی ئاگادارین و هەژاری، بێکاری و خەمی بژێوی ژیان باڵی بەسەر ئەم وڵات و مەملەکەتەدا کێشاوە، کوردستانیش دوور نەبووە لەم تەنگوچەڵەمانە و خودی ئامارە فەرمییەکان پێمان دەڵێن کە پێوەرەکانی بێدەرەتانی و هەژاری سەلمێنەری دۆخی زۆر خراپی ئەم ڕۆژانەی کوردستانن. لە ئاوا کەشوهەوایەکی نائومێدانەدا، بە داخەوە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هەندێ لە چالاکان و لاوانی کورد نیگەرانی و پەرۆشبوونی بنەماڵەکان و کۆمەڵگای کوردستانی دووهێندە کردووە و زەخت و گوشاری ئەمنیی دوور لە یاسا و ڕێساکان، جیا لە دۆخی نالەباری بژێو، مەیدانی ژیانی بەرتەسکتر و قورستر کردۆتەوە و بۆتە مایەی قووڵبوونەوەی هەرچی زیاتری گوشارە ڕۆحی و دەروونییەکان لەسەر هەموو هاووڵاتییان.

ئەم جۆرە هەڵسوکەوت و دەستبەسەرکردنە بەکۆمەڵانە دژ بە بەڵێنەکانی سەرکۆمار و سەرۆکی دەزگای دادوەرییە کە لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین جار لە تریبۆنە فەرمییەکانەوە ئاڕاستەی خەڵکیان کردووە. ئێمە وەک ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، بەردەوامبوونی ئەم چەشنە هەڵسوکەوت و سەرکوتکارییانە بە پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکان و مافەکانی هاووڵاتیبوون دەزانین کە لە یاسای بنەڕەتی (دەستوور) و کۆنڤانسیۆنەکانی مافە مەدەنی و سیاسییەکاندا کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی قبووڵی کردوون، پێداگرییان لەسەر کراوە. لە کۆتاییدا داوای کۆتاییهێنان بەم دەستبەسەرکردنانە و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانە دەکەین.

محەممەدسدیق کەبوودوەند
ئیسماعیل موفتیزاده
حیشمەتوڵڵا تەبەرزەدی
سیاوەش حەیاتی
کاک حەسەن ئەمینی
موحسێن رەزەوی
ئێجلال قەوامی
سەعید نەجاڕی (ئاسۆ)
حامید فەرازی
هاشم حسەینپەناهی
رەوف کەریمی
یووسف حاجی خۆش
شیوا ئەیازی
مەسعوود چراغی
ئەردەشیر غوڵامیپوور
حەمیدڕەا سەمەدی
نووشین محەممەدی
ئێحسان نیکپەی
ئەکبەر مەحموودی
بێهرووز زارعی
عەلی ئەشرافی
ئەیووب دەلایی میلان
ئیبراهیم خانیزاد
سەعید زەکی
خالید ڵێیمانی ئازەر (ئەویندار)
محەممەدحەسەن کەریمی
باقر پیری
سەیدمەحموود مەحموودیان
سەعادەت کوردپوور
عەبدوڵڵا سوهرابی
مەحموود مەحموودی
هومایون دەباغی
خالق ئیبراهیمی
ئەسعەد غەفووری
ئازاد نەمەکی
کەیوان کەمانگەرنەسەب
سدیق ڕوستەمی
موحسێن مورادی
دلێر ئەسکەندەری
هۆشیار بابایی
ڕامین ساڵحی
جەلال خودامورادی
فەرید ڕاژین
ئاکۆ کوردنەسەب
موسلێم سەعیدپوور
ئومید شێخی
ئازاد لوتفیپوور
مەنووچێهر دیوبەند
ئومید مستەفاپوور
سەیدئەمین عەباسی
سەیدعەبدوڵڵا سوعدەیی
عەتا نەسروڵڵازاده
ئەبووبکر پیرووزی
کاوه کوردستانی
عەلی ڕەشیدی
ئیسماعیل سەیدمەحموودیان
عەبدالعەزیز مەولوودی
عوسمان نووری
سەباح دووستی
کامبیز ئیبراهیمزادە
مەسعوود کوردپوور
ئەڵڵاڕەزا عەباسی
ڕەحیم فتووحی
ئازاد کەمالی
زانیار زەمیران
خەلیل ئەسەدی
ئەردەشیر مووسەوی
یارمحەممەد ئەکبەری
بێهرووز ئەردەڵانی
ڕەشید ناسرزاده
ناسێح باخیشی
ساڵح حەبیبی
سابیر عەزیزی
هەورامان ڕوستەمی
سیروان موسەنفی
عیرفان حسەینی
حەمدی کەوسەری
ئەحمەد ئێرانپەنا
فەرید فارووقی
عەلی دڵاویز
مووسا ئومیدی
کەتایون مەحموودی
موحسێن کاویانی
عەلی والایی
عەلی زەنگەنه
عەلی ئاقاساڵحی
بەیان ڕەشیدی
مەجید سنجابی
ئەحمەد سنجابی
شیروان عەمیدی
شاهۆ ئەمجەدی
سورەییا محەممەدی
هاشم سابوونی
ئومید وەرمەزیار
سابیر حەقپەرەست
عادڵ محەممەدپوور