تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.
هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٢دا (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣):
• کۆڵبەر و کاسبکار
ـ دوو کۆڵبەری کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و مەریوانی پارێزگای کوردستان کوژراون و دوو کۆڵبەری تریش بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها لانیکەم ٧٥ کۆڵبەر لە ئەنجامی دەسڕێژ یاخود پەلامار و لێدانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان، بریندار بوون کە ٦ کەسیان منداڵن. دوو کۆڵبەریش بە تەقینەوەی مین لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و مەریوانی پارێزگای کوردستاندا بریندار بوون.
ـ کاسبکارێکی کورد دوای ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و لە ئەنجامی دەسڕێژی ئەم هێزانەدا، لە شاری سەقزی پارێزگای کوردستان کوژراوە.
• لەسێدارەدان
ـ لانیکەم ١١ بەندکراو کە بە تۆمەتی «افساد فیالارض»، «کوشتنی بەئەنقەست» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، کرماشان، ورمێ، خوڕەمئاوا و ئەردەبیل لە سێدارە دراون.
یەک لەم کەسانە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوی نەزیر محەممەد بوو کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا.
قاسم ئابستە، زیندانیی مەزهەبیی سوننەی کوردیش دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە ڕێکەوتی ١٤ی گەڵاڕێزاندا (٥ی نۆڤامبەر) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم هاووڵاتییە دوای قۆناغی دەستبەسەربوون کە لەگەڵ ئەشکەنجەدا بوو، لە پرۆسەیەکی دادوەریی نادادپەروەرانەدا، لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی سوننەی دیکە و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، بە تۆمەتی «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
* ڕوونکردنەوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی گرنگایەتیی پرەنسیبی «مافی ژیان»ـەوە، لە بڵاوکردنەوە و تۆمارکردنی هەواڵ و ئاماری لەسێدارەدانەکاندا، بەدەر لە گرێدراویی نەتەوەیی لەسێدارەدراوان و شوێنی لەسێدارەدانیان، هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە پێی ڕادەگەیەنرێت، دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بڵاو دەکاتەوە.
• ژنکوشتن
ـ لانیکەم شەش ژنی کورد لە شارەکانی ورمێ، کرماشان و گیلانی ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون.
• کرێکاران
لانیکەم ٤ کرێکار لە شارەکانی سەڵماس، بانە، سنە و پیرانشار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.
• دەستبەسەرکردن
ـ لانیکەم ٣٨ هاووڵاتی و چالاکی کورد کە ٥ کەسیان منداڵن، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام، تاران و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەگەرچی هەندێ لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی کەفالەت یان بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. سێ کەسیشیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
• سەپاندنی سزا
ـ لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و کەیفەریی شارەکانی سنە، کرماشان، مەهاباد، شنۆ، سەقز، و دیوانی باڵای ئێرانەوە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانی تا ١٠ ساڵیان بەسەردا سەپاوە.
• گوشار بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان
دامودەزگا ئەمنییەکان لە یەکەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و چوارەمین ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨دا (نۆڤامبەری ٢٠١٩) بە گوشار خستنەسەر بنەماڵەی دادخوازان ڕێگرییان کرد لە بڵاوکردنەوەی بانگەواز و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جەماوەری بۆ یادکردنەوەی ئازیزەکانیان.
هێزە ئەمنییەکان هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێراندا بانگهێشت و دەستبەسەر کرد. ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی و سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی بۆکان و ورمێ، لە ڕیزی دەستبەسەرکراواندان.
• مانگرتنی بەندکراوان
ـ ڕۆژی ١ی گەڵاڕێزان (٢٣ی ئۆکتۆبەر) ٤٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی بەندکراو لە بەندی ئەمنیی «ئیرشاد»ی زیندانی ناوەندیی ورمێدا وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بێبەشکردندا لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، دانانی کامێرای چاودێری لە ناو توالێتەکاندا، ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە قبووڵکردنی داواکاریی ئازادیی مەرجدار و پشووی کاتیی بەندکراوان، بە کۆمەڵ مانیان لە خواردن گرت.
ـ زیندانییەک لە زیندانی بۆکاندا بە ناوی حەیدەر فەیزی لە ڕێکەوتی ٥ی گەڵاڕێزاندا (٢٧ی ئۆکتۆبەر) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر سەپاندنی سزا بەسەر خۆیدا لە لایەن دادگاوە، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.
• تیرۆر لە دەرەوەی ئێراندا
سوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسیی کورد و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبەر) لە شاری هەولێر کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە. ئەم پارێزەرە یاساییە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەرکی پارێزەریی ژمارەیەک دۆسیەی پێوەندیدار بە تیرۆری چالاکانی سیاسیی کوردی لە هەرێمی کوردستاندا گرتبووە ئەستۆ و چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی لێ کرابوو.
• کوشتنی هاووڵاتیان
ڕۆژی ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) هەواڵنێرییە دەوڵەتییەکانی ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی ئارمیتا گەراوەندیان دوای ٢٨ ڕۆژ کۆما و خەواندن لە بەشی چاودێرییە تایبەتییەکانی نەخۆشخانەی فەجری تاراندا بڵاو کردەوە. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە بەپێی چەندین ڕاپۆرت، لە هەمان سەرەتای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەوە، ئارمیتا گەراوەند «نیشانەکانی ژیان»ی پێوە نەمابوو و هەموو ئەو ماوەیە لە کۆمادا بوو.
ئارمیتا گەراوەند لەدایکبووی ١٣ی خاکەلێوە ١٣٨٥ (٢ی ئاوریلی ٢٠٠٦) لە کرماشان بوو. بنەماڵەکەی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستانن و لەم ساڵانەی دواییدا نیشتەجێی تاران بوون. ئەم کچە ١٧ ساڵەیە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) لە وێستگەی میترۆی شوهەدای تاراندا لەبەر نەبوونی حیجابی زۆرەملێ کەوتە بەر پەلامار و لێدانی هێزە دەوڵەتییەکانەوە (حیجاببان) و بە هۆی بەرکەوتنی سەریەوە لەسەر خۆ چوو.
بنەماڵەی گەراوەند لە کاتی گواستنەوەی منداڵەکەیانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەردا (١ی ئۆکتۆبەر) و بڵاوبوونەوەی هەندێ هەواڵ سەبارەت بە پەلاماردان و لێدانی ئارمیتا لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەبەر ڕەچاونەکردنی حیجاب، لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی دامودەزگا ئەمنییەکاندا بوون و تەنانەت ناچاریان کردن لە بەردەم کامێرای تەلەڤیزیۆندا پەلاماردان و لێدانی کچەکەیان لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕەت بکەنەوە.
کۆماری ئیسلامی دوای ڕاگەیاندنی «کاتبەندیکراو»ی هەواڵی گیانبەختکردن (کوژران)ی ئارمیتا گەراوەند، سەرەتا دەستیان بەسەر تەرمەکەیدا گرت و نەیانهێشت بۆ ئەسپەردەکردن بگوێزرێتەوە بۆ کرماشانی زادگەی یان کووهدەشت کە شوێنی ژیانی خزمانی باوک و دایکیەتی. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە تارانیشدا لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوە چوو و دەیان کەس، لەوانە هەندێ لە خزمانی ئارمیتا، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی، دەستبەسەر کران.
ژنکوشتن
ژمارە | ناو و پاشناو | شوێنی ڕووداو | بەرواری ڕووداو | زانیاریی زیاتر | ||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
۱ | ویدا دێهقان پیرانجوق | ورمێ | ٦ی گەڵاڕێزان | دەوترێت بە هۆی «پێوەندی لە دەرەوەی زەواجەوە» بە دەستی برا ۱۵ ساڵانەکەی کوژراوە. | ||||||||
۲ | نگار مەحموودی | گیلان ڕۆژئاوا | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی هاوسەری پێشووی و بە گوللە کوژراوە، دایکیشی لەم ڕووداوەدا کوژراوە. | ||||||||
۳ | نادیار | گیلان ڕۆژئاوا | ٢٣ی گەڵاڕێزان | زاوا پێشووەکەی دوای کوشتنی هاوسەری پێشووی، تەقەی لە باوک و دایکیشی کرد و دایکی بنەماڵەکەیش گیانی لە دەست دا | ||||||||
۴ | نادیار | گوندی قازانچیی کرماشان | ٢٨ی گەڵاڕێزان | لەبەر کێشەی خێزانی، باوکی تەمەن مامناوەندی بنەماڵەکە هاوسەر، خوشکی هاوسەر و بووکی بنەماڵەکەی بە چەکی ڕاو کوشت | ||||||||
۵ | نادیار | گوندی قازانچیی کرماشان | ٢٨ی گەڵاڕێزان | لەبەر کێشەی خێزانی، باوکی تەمەن مامناوەندی بنەماڵەکە هاوسەر، خوشکی هاوسەر و بووکی بنەماڵەکەی بە چەکی ڕاو کوشت | ||||||||
٦ | نادیار | گوندی قازانچیی کرماشان | ٢٨ی گەڵاڕێزان | لەبەر کێشەی خێزانی، باوکی تەمەن مامناوەندی بنەماڵەکە هاوسەر، خوشکی هاوسەر و بووکی بنەماڵەکەی بە چەکی ڕاو کوشت |
لەسێدارەدانەکان
ژمارە | ناو و پاشناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | خەلیل محەممەدی | هەرسین | مادە هۆشبەرەکان | ٨ی گەڵاڕێزان | خوڕەمئاوا | |
٢ | قاسم ئابسته | مەهاباد | افساد فی الارض | ١٤ی گەڵاڕێزان | قزلحەساری کەرەج | |
٣ | ئەکبەر فەڕوخی | ورمێ | کوشتنی بەئەنقەست | ١٦ی گەڵاڕێزان | ورمێ | هاووڵاتیی تورک |
٤ | ڕەسوول تەیمووری | کووهدەشت | مادە هۆشبەرەکان | ١٧ی گەڵاڕێزان | قزلحەساری کەرەج | |
٥ | بەهمەن فەتحوڵڵاهی | تاران | مادە هۆشبەرەکان | ١٧ی گەڵاڕێزان | قزلحەساری کەرەج | |
٦ | فەرهاد ئاقایی | ڕوانسەر | کوشتنی بەئەنقەست | ١٧ی گەڵاڕێزان | کرماشان | |
٧ | عەلیڕەزا پەرتەوی | سونقوڕ | کوشتنی بەئەنقەست | ١٧ی گەڵاڕێزان | کرماشان | |
٨ | شاباز لەتیفیی سەرینی | گوندی سەڵاتینی ناوچەی عوسمانوەندی کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٣ی گەڵاڕێزان | کرماشان | |
٩ | باقر محەممەدیی گەراوەند | کووهدەشت | مادە هۆشبەرەکان | ٢٤ی گەڵاڕێزان | قزلحەساری کەرەج | |
١٠ | نەزیر محەممەد | هاووڵاتیی ئەفغانستان | مادە هۆشبەرەکان | ٢٤ی گەڵاڕێزان | قزلحەساری کەرەج | |
١١ | سیامەند ئوستوار | بۆکان | مادە هۆشبەرەکان | ٢٩ی گەڵاڕێزان | ئەردەبیل | |
کوشتنی هاووڵاتیان
ژمارە | ناو و پاشناو | شوێنی ڕووداو | بەرواری ڕووداو | زانیاریی زیاتر |
---|---|---|---|---|
۱ | واحید قادری | سەقز | ١ی گەڵاڕێزان | کاسبکارێکی ۲۳ ساڵان بوو و دوای ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەسڕێژی لێ کرا. |
کۆڵبەران
ژمارە | ناو و پاشناو | خەڵکی | شوێنی ڕووداو | بەرواری ڕووداو | کوژراو-بریندار | زانیاریی زیاتر |
۱ | زانکۆ گەوهەری | بانه | بانه | ١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۲ | موحسین عەبدوڵڵاهی | بانه | بانه | ٢ی گەڵاڕێزان | کوژراو | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۳ | مەسعەب کاکایی | جوانڕۆ | نەوسوود | ٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | گوللەی ساچمە |
۴ | سەلاح ئەحمەدی | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۵ | سروور شەریفی | بانه | بانه | ٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۶ | ئارمان سەلیمی | مەریوان | مەریوان | ٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۷ | لوقمان ئەحمەدپوور | بانه | بانه | ٨ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۸ | عیرفان مورادی | جوانڕۆ | نەوسوود | ٨ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
۹ | شەهرام ئەمینی | سەقز | بانه | ٩ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقینەوەی مین |
١٠ | کەیوان هووشەنگی | جوانڕۆ | نەوسوود | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
١١ | سیروان نادری | جوانڕۆ | نەوسوود | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
١٢ | شەهریار (پاشناو نەزانراوە) | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
١٣ | سەلاح (پاشناو نەزانراوە) | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
١٤ | مەنسوور (پاشناو نەزانراوە) | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
١٥ | بەختیار (پاشناو نەزانراوە) | جوانڕۆ | نەوسوود | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
١٦ | سیامەک سوهرابی | سەقز | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ | |
١٧ | کەیوان کەریمی | سەقز | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ | |
١٨ | هیوا (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ | |
١٩ | خالید (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ | |
٢٠ | عەبدوڵڵا (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | ١١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ | |
٢١ | پەیام ڕەزایی | مەریوان | مەریوان | ١٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقینەوەی مین |
٢٢ | تەیب خەسرەوی | باینگان | نەوسوود | ١٥ی گەڵاڕێزان | بریندار | پەلامار و لێدان بە بەرد |
٢٣ | سەمیع خەلیلی | سەردەشت | بانه | ١٥ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٢٤ | سامان عەزیزی | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٢٥ | (ناو نەزانراوە) بەهرامی | سەلاسی باوەجانی | نەوسوود | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٢٦ | کەیوان ئیسماعیلپوور | سەردەشت | سەردەشت | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٢٧ | هادی (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٢٨ | زانکۆ (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٢٩ | محەممەد (پاشناو نەزانراوە) | سنە | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٠ | ناسر ئەحمەدی | سەقز | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣١ | موسلیم ئەحمەدی | سەقز | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٢ | سیڕاجەدین کەتانی | سەقز | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٣ | محەممەدئەمین (پاشناو نەزانراوە) | سنە | بانه | ١٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٤ | بەرزان (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ١٧ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٥ | موبین (پاشناو نەزانراوە) | نۆدشە | نەوسوود | ١٧ی گەڵاڕێزان | بریندار | گوللەی کڵاشینکۆف |
٣٦ | کامران ڕەحیمی | بانه | بانه | ١٨ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٧ | خالید خوشنوودی | سەقز | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٨ | ئەشکان (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٣٩ | ئەنوەر (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٠ | کارزان (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤١ | ڕەحمان (پاشناو نەزانراوە) | دیواندەره | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٢ | موختار خەجێ | مەریوان | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٣ | بێهرووز (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٤ | نەریمان ساعیدی | مەریوان | بانه | ٢٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٥ | یوونس قادری | سەقز | بانه | ٢١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٦ | ئێحسان ئیسماعیلزاده | مەهاباد | بانه | ٢١ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٧ | ئامیار مەنسووری | سەقز | بانه | ٢٢ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٨ | ئاروین محەممەدی | سنە | بانه | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | ١٤ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆ |
٤٩ | ئیمان (پاشناو نەزانراوە) | سنە | بانه | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | ۱۷ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٠ | حسەین (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥١ | شاهۆ (پاشناو نەزانراوە) | بانه | بانه | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٢ | یادگار ڕەحیمی | بانه | بانه | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٣ | فەرشاد جەمالیفەر | کرماشان | بانه | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٤ | غەفار شەریفی | مەریوان | مەریوان | ٢٣ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٥ | جەلال حەیدەریان | دیواندەرە | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | کوژراو | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٦ | ڕوغزاد شامحەممەدی | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٧ | میلاد ئەمیری | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٨ | کیانووش پاشایی | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٥٩ | سمکۆ ڕەوازی | مەهاباد | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٠ | زانیار ڕاحزاده | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦١ | ئەشکان (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٢ | بارزان عوسمانی | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٣ | دیاکۆ ڕەمەزانی | سەقز | بانه | ٢٤ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٤ | ئازاد نووری | بانه | بانه | ٢٥ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٥ | سەلاح کەریمی | سنە | بانه | ٢٥ی گەڵاڕێزان | بریندار | بە گوللەی تاپڕ و لێدان |
٦٦ | کەمال خزری | بۆکان | بانه | ٢٥ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٧ | فەرزاد حسەینی | سەقز | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | ۱۷ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٨ | حەمیدڕەزا حافزی | سەقز | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٦٩ | سلێمان ئەمینی | بانه | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | گوللەی ساچمە |
٧٠ | شاخەوان فەیزی | دیواندەرە | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | ۱۹ ساڵان و بە گوللەی ساچمە |
٧١ | سەرکەوت عەباسی | سەقز | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | ۱۶ ساڵان و بە گوللەی ساچمە |
٧٢ | دانا (پاشناو نەزانراوە) | سەقز | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | ١٦ ساڵان و بە گوللەی ساچمە |
٧٣ | ماهان مووسەوی | سەقز | بانه | ٢٦ی گەڵاڕێزان | بریندار | ۱۶ ساڵان و بە گوللەی ساچمە |
٧٤ | شەهرام مورادوەیسی | سەقز | بانه | ٢٧ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٧٥ | سوبحان مەحموودی | ڕوانسەر | نەوسوود | ٢٨ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٧٦ | کاوه سەعیدپوور | سەقز | بانه | ٢٨ی گەڵاڕێزان | بریندار | تەقەی ڕاستەوخۆ |
٧٧ | قەسیم کەریمی | سۆما برادۆستی ورمێ | ورمێ | ٢٨ی گەڵاڕێزان | کوژراو | داکەوتن لە بەرزاییەوە |
٧٨ | ڕەحمان مەعرووفی | پیرانشار | سنووری قەندیل | ٢٩ی گەڵاڕێزان | کوژراو | ڕەقبوونەوە لە سەرما |
٧٩ | موراد (پاشناو نەزانراوە) | بۆکان | هەنگەژاڵ | ٣٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | ٤٠ ساڵان، تەقەی ڕاستەوخۆ |
٨٠ | بێهزاد (پاشناو نەزانراوە) | بۆکان | هەنگەژاڵ | ٣٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | ٣٥ ساڵان، تەقەی ڕاستەوخۆ |
٨١ | ئەسعەد حەسەنپوور | گوندی جافرخانی سەقز | هەنگەژاڵ | ٣٠ی گەڵاڕێزان | بریندار | ٢٥ ساڵان، تەقەی ڕاستەوخۆ |
دەستبەسەرکراوان
ژمارە | ناو و پاشناو | شوێنی دەستبەسەرکردن | بەرواری دەستبەسەرکردن | بواری چالاکی | شوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ |
---|---|---|---|---|---|
۱ | حسەین پایه | بوناب | یەکی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۲ | وریا ئیبراهیمی | سنە | یەکی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۳ | حسەین بورکه | پیرانشار | یەکی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۴ | سەیاد دەروێشی | ارومیه | سەرەتای گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | برای فەرجاد دەروێشی٬ گیانبەختکردووی سەرهەڵدانی ١٤٠١ و چارەنووس نادیار |
۵ | سۆران سەحراگەرد | مەریوان | ٢ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۶ | سامان محەممەدی | سنە | ٦ی گەڵاڕێزان | چالاکی ژینگەپارێز | ڕۆژی ١٧ی گەڵاڕێزان بە بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا |
۷ | ئالان حەمەجانی | مەهاباد | ٨ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ڕۆژی ١٠ی گەڵاڕێزان بە بارمتە ئازاد کرا |
۸ | پووریا نەسیری | مەهاباد | ٨ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ڕۆژی ١٠ی گەڵاڕێزان بە بارمتە ئازاد کرا |
۹ | میلاد مروەتی | مەهاباد | ٨ی گەڵاڕێزان | خوێندکاری زمان و ئەدەبیاتی کوردی | دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا |
۱۰ | هاوڕێ تەوره | مەهاباد | ٨ی گەڵاڕێزان | خوێندکاری زمان و ئەدەبیاتی کوردی | دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا |
۱۱ | شادمان محەممەدی | سەلاسی باوەجانی | ١١ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۱۲ | زانیار مەحموودی | جوانڕۆ | ١١ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۱۳ | بەرزان بازانی | جوانڕۆ | ١٢ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۱۴ | ڕەحمان مەحموودنژاد | سەقز | ١٣ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۱۵ | فواد (سیرووس) فەتحی | تاران | ١٣ی گەڵاڕێزان | چالاکی کرێکاری | گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین |
۱۶ | سەیدخالید شێخ ئەحمەدی | سنە | ١٣ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ڕۆژی ١٩ی گەڵاڕێزان بە بارمتە ئازاد کرا |
۱۷ | سەیدسامان شێخ ئەحمەدی | سنە | ١٣ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ڕۆژی ٢٠ی گەڵاڕێزان بە بارمتە ئازاد کرا |
۱۸ | ئەحمەد عەلیزاده | ئاودانان | ١٤ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | گوازرایەوە بۆ زیندانی ئیلام |
۱۹ | سەیفوڵڵا جەلیلی | تاران | ١٦ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۲۰ | سەیدئەمین عەباسی | پاتاق شاری داڵاهۆ | ١٩ی گەڵاڕێزان | ئەندامی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان | چارەنووس نادیار |
۲۱ | خەیروڵڵا حەقجوویان | پاتاق شاری داڵاهۆ | ١٩ی گەڵاڕێزان | ئەندامی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان | چارەنووس نادیار |
۲۲ | پاکزاد تاهیری | پاتاق شاری داڵاهۆ | ١٩ی گەڵاڕێزان | ئەندامی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان | چارەنووس نادیار |
۲۳ | نەوشاد تاهیری | پاتاق شاری داڵاهۆ | ١٩ی گەڵاڕێزان | ئەندامی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان | چارەنووس نادیار |
۲۴ | مێهراب کووشا | کارزانی ئیلام | ٢٠ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۲۵ | سەباح ئەحمەدی | سنە | ٢١ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۲۶ | عوسمان ئیسماعیلی | سەقز | ٢٢ی گەڵاڕێزان | چالاکی کرێکاری | گوازرایەوە بۆ زیندانی سەقز |
۲۷ | سەلاح ڕەحمانی | سنە | ٢٣ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۲۸ | ئەسرین محەممەدی | بۆکان | ٢٤ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزان بە بارمتە ئازاد کرا |
۲۹ | ئومید مەجیدی | سنە | ٢٤ی گەڵاڕێزان | ڕەپێر | چارەنووس نادیار |
۳۰ | زانیار فەتاحیان | بۆکان | ٢٥ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۳۱ | هاجەر سەعیدی | سنە | ٢٧ی گەڵاڕێزان | چالاکی مافی ژنان و کرێکاری | گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت |
۳۲ | حەسەن فەتحیی خزرلەکی | بۆکان | ٢٧ی گەڵاڕێزان | بەرنوێژی گوندی قازڵیان | چارەنووس نادیار |
۳۳ | عادڵ پیرووزی | مەریوان | ٢٩ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | چارەنووس نادیار |
۳۴ | هێدی یووسفی | پیرانشار | ٢٩ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ١٦ ساڵان و چارەنووس نادیار |
۳۵ | پێشەوا نەبی | پیرانشار | ٢٩ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ١٦ ساڵان و چارەنووس نادیار |
۳۶ | فەرزین نەبی | پیرانشار | ٢٩ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ١٤ ساڵان و چارەنووس نادیار |
۳۷ | کارزان نەبی | پیرانشار | ٢٩ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ١٥ ساڵان و چارەنووس نادیار |
۳٨ | کۆمار نەبی | پیرانشار | ٢٩ی گەڵاڕێزان | هاووڵاتی | ١٦ ساڵان و چارەنووس نادیار |
سزاکان
ژمارە | ناو و پاشناو | دانیشتوو | تۆمەت | بەرواری دەرکردنی حوکم | دادگا | سزا | |||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
۱ | موژگان کاووسی | کەلاردەشت | پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات٬ سووکایەتیکردن بە ڕێبەر٬ بانگەشەی دژ بە حکومەت | ١ی گەڵاڕێزان | لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران | ٦٢ مانگ و ڕۆژێک بەندکران | |||
۲ | باسر نووری | جوانڕۆ | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ١ی گەڵاڕێزان | لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشان | ٤ مانگ بەندکران | |||
۳ | ئیدریس مینبەری | سنە | پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات | ٤ی گەڵاڕێزان | لقی ۱۰۶ی دادگای کەیفەریی ۲ی سنە | ۱۰ ساڵ بەندکران | |||
۴ | سروه پوورمحەممەدی | سنە | پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات | ٤ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ۱۰ ساڵ بەندکران | |||
۵ | محەممەد سوهرابی | پیرانشار | ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ٧ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | ۱۶ مانگ بەندکران و ساڵێک دوورخستنەوە بۆ پارێزگای زەنجان | |||
۶ | عوسمان ئیسماعیلی | سەقز | هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٨ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز | ١٦ مانگ بەندکران | |||
۷ | شەفیع بابەکری | شنۆ | ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ٨ی گەڵاڕێزان | دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆ | ۲ ساڵ بەندکران و ۲۴ میلیۆن تمەن غەرامەی پارە | |||
۸ | موحسین (موستەفا) قادری | پیرانشار | ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ٩ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | ۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران | |||
٩ | سەکینه پەروانه | قووچان | پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات٬ سووکایەتیکردن بە ڕێبەر٬ بانگەشەی دژ بە حکومەت | ٩ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەشهەد | ۷ ساڵ و ۶ ماه بەندکران | |||
١٠ | خەیات دهدار | سنە | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ناوەڕاستی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو | |||
١١ | کەیوان زەندکەریمی | سنە | پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات٬ بانگەشەی دژ بە حکومەت و بەشداریکردن لە گردبوونەوەی نایاساییدا | ١٧ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ۵ ساڵ بەندکران | |||
١٢ | ئومید ئەسەدی | سنە | هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا | ٢٢ی گەڵاڕێزان | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ۳۹ مانگ بەندکران |
گیانلەدەستدانی کرێکاران
ژمارە | ناو و پاشناو | شوێنی ڕووداو | بەرواری ڕووداو | زانیاریی زیاتر | |
---|---|---|---|---|---|
۱ | حەمزه محەممەدی | سەڵماس | ١ی گەڵاڕێزان | ||
۲ | جەمال مەولوودی | بانه | ١ی گەڵاڕێزان | ||
۳ | خەلیل ئاتەش ئەفرووز | پیرانشار | ٢ی گەڵاڕێزان | ||
۴ | ئیبراهیم کەریمی | گوندی سوورازەی سنە | ١٦ی گەڵاڕێزان | ||