تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە جۆزەردانی ١٤٠٣دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٤):

  • کۆڵبەران

سینا ڕەسوولزادە و هەژیر مەحموودپوور، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت و جوانڕۆ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەردەشتدا کوژران. ڕەحیم ئیبراهیمییش دوای ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کەوتە ناو ڕووبارەوە و گیانی لە دەست دا.

هەروەها لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە دەسڕێژ و دوو کۆڵبەریش بە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان بریندار بوون.

ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١سینا ڕەسوولزادەنەڵاسی سەردەشتبانه٨ی جۆزەردانکوژراو۱۹ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢ڕەحیم ئیبراهیمیسەردەشتسەردەشت١١ی جۆزەردانکوژراوکەوتنە ناو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا
٣موزەفەر ئەسەدڕوخمەریوانمەریوان١٤ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤پەرویز قادریسەقزبانه١٥ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥سەلاح (پاشناو نەزانراوە)سەوڵاوای مەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان١٥ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦هەژیر مەحموودپوورجوانڕۆنەوسوود١٦ی جۆزەردانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٧شادمان پایامەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان٢١ی جۆزەردانبریندارلێدان و ئەشکەنجە لە لایەن بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٨ناسێح (پاشناو نەزانراوە)کەڵاتەرزانی سنەتەتەی هەورامانی مەریوان٢١ی جۆزەردانبریندارلێدان و ئەشکەنجە لە لایەن بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٩ئارمان حسەینیسەقزبانه٢٢ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
  • ژنکوشتن

لەیلا پایمەرد، خەڵکی پیرانشار، وەک دەگوترێت لەبەر «کێشەی خێزانی» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و چەند ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

ژمارەناوشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
١لەیلا پایمەردپیرانشار٢٧ی جۆزەردان۳۲ ساڵان، دایکی دوو کچی ١٣ و ٩ ساڵان، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و ٤ ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست دا.
  • تەقینەوەی مین

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئیسماعیل عەزووزەممە و هادی غونچەدۆست بە تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی سەربازی لە شارەکانی شنۆ و بانە گیانیان لە دەست دا. هەروەها چوار کەسی دیکەیش هەر بە تەقینەوەی مین بریندار بوون.

ژمارەناوشوێنی تەقینەوەبەرواری ڕووداندۆخڕوونکردنەوە
١ئیسماعیل عەزووزەممەبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانکوژراوڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٢سەیدهادی مووسەویبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانبریندارڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٣سەیدهێمن مووسەویبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانبریندارڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٤ناسنامە نادیارپیرانشار٢ی جۆزەردانبریندارسەربازی یەکەی پاسەوانی سنوور، لەم تەقینەوەیەدا پاژنەی پێی پەڕی.
٥ناسنامە نادیارگوندی ئاق داغ٥ی جۆزەردانبریندارشۆفێری کومباین، لە کاتی کاری کشتوکاڵدامینێکی پێدا تەقییەەوە و بریندار بوو.
٦هادی غونچەدۆستبانه٢٨ی جۆزەردانکوژراوبە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە کوژرا.
  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٧ هاووڵاتی، هونەرمەند، وەرزشوان و چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، تاران و خوراسانی ڕەزەویدا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. لەسەر چارەنووسی هەندێکیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگیران و دوایین دۆخ
١سەلاح سوڵتانیگوندی سەرۆکانیپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢ئەمیر فەقێگوندی خورەنجپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٣تاهیر زێوەپیرانشارپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٤ئیبراهیم خیشکارگوندی دەلی سەوڵاوامەریوانسەرەتای جۆزەردانهاووڵاتی
٥ئەشکان ئیسماعیل‌نژادگوندی قاجەریی بۆکانبۆکان٢ی جۆزەردانهاووڵاتی دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەستبەسەر کرا
٦زانا حەسەنزادهبۆکانبۆکان٢ی جۆزەردانگۆرانیبێژی ڕەپ دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەستبەسەر کرا
٧هێمن ئاتەشتەربۆکانبۆکانسەرەتای جۆزەردانهاووڵاتی
٨هووشمەند مورادیتیکابتاران٥ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادی
٩عومەر بزغەمپیرانشارپیرانشار٦ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٠شوعەیب فەلاحیگوندی دەرەتفێی مەریوانمەریوان٨ی جۆزەردانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا
١١زەهرا نەبیزادهمەهابادمەهاباد٨ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کرا
١٢سەجاد مورادیوەندانئاودانانئاودانان٩ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادیدوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ دادگای ئەم شارە بانگ کرا و دەستبەسەر کرا
١٣هه‌تاو ئەکرەمیتیکاببۆکان١٠ی جۆزەردانهاووڵاتیدوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی یەنگیجەی بۆکان دەستبەسەر کرا
١٤ئەفسانه شاهیبۆکانبۆکان١٠ی جۆزەردانوەرزشوان
١٥عوسمان گەلاوێژیپیرانشارپیرانشار١٠ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٦حەمیدڕەزا ئەروانهئیلامئیلام١١ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٧مەتین (زانیار) مێهدیزادهشنۆشنۆ١٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٨عادڵ حاجی خەلانیگوندی سیسەری شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشتسەردەشت١٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٩یوونس نەبیزادهگوندی دەلۆورمێ١٧ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٠ڕەزا بەبرنژادقووچانقووچان١٧ی جۆزەردانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان تەنها ٤ ڕۆژ دوای ئازادکرانی کاتی بە بارمتە، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە
٢١حەیدەر فەتاحیمەریوانمەریوان١٩ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٢محەممەدئەمین محەممەدیپیرانشارپیرانشار٢١ی جۆزەردانهاووڵاتیی ٧٣ ساڵاندەستبەسەرکردن و گوازرانەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٢٣فەرید بادیدەستدیواندەرەدیواندەره٢٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٤پووریا منەتیسەحنەکرماشانجۆزەردانهاووڵاتیی یارسان
٢٥شوجاع منەتیسەحنەکرماشانجۆزەردانهاووڵاتیی یارسان
٢٦جەعفەر (دارا) ئەمینیبۆکانبۆکان٢٦ی جۆزەردانزیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنی

لەم نێوانەدا هووشمەند مورادی، زەهرا نەبیزادە و سەجاد مورادیوەندان پێشتریش لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوون. هەروەها سێ کەسیش، یەکیان ڕەزا بەبرنژادی برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، لەبەر بڵاوکردنەوەی بابەت سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسیی سەرکۆماری پێشووی ئێران دەستبەسەر کراون.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ٣ چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی بۆکان، جوانڕۆ، سنە و تارانەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای بەندکران و دوورخستنەوە بوونەتەوە.

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕێژەی سزاڕوونکردنەوە
١مێهدی مەجیدیبۆکانپاڵپشتیکردن لە دەوڵەتی ئیسراییل، بانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەرسەرەتای جۆزەردانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانبە گشتی ٥ ساڵ بەندکران
٢ئیرەج محەممەدزادەجوانڕۆبڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ و تێکدانی ڕای گشتی١ی جۆزەردانلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی جوانڕۆ شهرستان جوانرود٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوڕۆژنامەوان، سەرنووسەری حەفتەنامەی «دەنگی هەورامان » و بەڕێوەبەری کاناڵی «تیتر غرب»
٣ژینا مودەڕیس گورجیسنەپێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت، هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا و بانگەشەی دژ بە حکوومەتسەرەتای جۆزەردانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەبە گشتی ٢١ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانڕۆژنامەوان، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
٤مامۆستا محەممەد خزرنژادبۆکانافساد فی‌الارض٬ زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات و بانگەشەی دژ بە حکومەت ناوەڕاستی جۆزەردانکۆمیسیۆنی لێخۆشبوون و بەخشینهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانمامۆستای کوردی سوننە

ـ ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت»، «هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٢١ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانی بەسەردا سەپا.

  • بنەماڵەی دادخوازان

ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان کە ڕۆژی ٣١ی گوڵان (٢٠ی مەی) لەبەر بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و ئەندامی لیژنەی مەرگ لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا (٨٠ی زایینی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قووچان ئازاد کرا، بەڵام ڕۆژی ١٧ی جۆزەردان (٦ی ژوەن) دیسان دەستبەسەر کرایەوە و تا ئێستایش هەر لە زیندانی قووچاندایە.

  • ئازادیی ئایین و مەزهەب

پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای ساڵێک بەندکران لە زیندانی کراوەدا بوون، دوای ئەوەی بە مەبەستی خۆناساندنی ئاسایی و ڕۆژانە سەردانی زیندانی کراوەی کانی چەرمێ (چشمەسفید)ی کرماشانیان کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی«افساد فی‌الارض» لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە دەر کرابوو و لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا (سەرەتای ئاوریل) لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرابوو، بە پلەیەک کەمکردنەوە گۆڕدرا بۆ سزای بەندکران.

  • مافە پیشەییەکان

سومەییە ئەختەرشومار، ئەندامی کارای ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، بە بڕیاری لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان لە کار دەرکرا. ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٤) دەر کراوە و لە مانگی جۆزەرداندا بە شێوەی فەرمی بە خۆی ڕاگەیەنراوە.

ئەم مامۆستایەی زمانی ئینگلیزی بە پێشینەی ١٧ ساڵ کارکردنەوە تۆمەتبار کراوە بە «لایەنگریکردن و پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان»، «بڵاوکردنەوەی بابەتی سووکایەتیئامێز و هەواڵی درۆ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران»، «ئەندامبوونی چالاکانە لە کاناڵە نایاساییەکانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایاندا»، «داڕشتنی پرسیاری تاقیکردنەوە ناوخۆییەکان بە ئاڕاستی پاڵپشتیکردندا لە ئاژاوەگێڕەکان» و «پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان».

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان (١ی ژوەن) بە هۆکاری نادیار لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.

ـ  شەهرام کازمیان، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ئەوەی لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئەشکەنجە درا، بە دەستووری سەرۆکی زیندان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی لە شاری ورمێ کرا.

ـ کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی وەرگرتنی پارێزەر، خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەدا، لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە زیندانی کامێراندا ڕاگیراوە.

ـ ئەنوەر چالشی، زیندانیی سیاسیی کورد کە تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ.

ـ کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە بە هۆی مانگرتنەوە لە خواردن لە بەندی ئەمنی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ ڕەوانەی دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سەربازگەی ئەلمەهدیی ورمێ کرا و کەوتە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەی کاربەدەستانی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە.

ـ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤیندا، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست گواستنەوەی وریشە مورادیدا لە بەندی ژنانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی ئەم زیندانە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت.

ـ ئەمیر سەیدی، زیندانیی سیاسیی کورد، لەبەر ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی چلەی باوکیدا بەشداری بکات.

  • برینداربوونی هاووڵاتیان

ـ دوو هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بریندار بوون.