تۆمەتی «افساد فیالارض» ئارشیڤ - KHRN
دەرکردنی سزانامەی «بەغی»، «افساد فیالارض» و «موحارەبه» بۆ لانیکەم سێزدە هاووڵاتی و چالاکی کورد
لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد به ناوەکانی وریشه مورادی، سەردار شاهمورادی، عەلی قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوه ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری، جوامێر (جوانمرد) مامخەسرەوی، کامران سوڵتانی، محەممەد فەرەجی، ڕەوف شێخمەعرووفی، حسەین خەسرەوی، سلێمان ئەدهەمی و هیوا نووری که زۆربەیان لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و بۆکاندا دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی...
زیاتردەرکردنی سزانامە بۆ سێ دەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی «افساد فیالارض» و «موحارەبه»
سزانامەی ڕەوف شێخمەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکاندا دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی «افساد فیالارض» و «موحارەبه» دەر کراوە و دۆسیەکە بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕەوف شێخمەعرووفی لە دۆسیەیەکدا تۆمەتی «افساد فیالارض»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و دۆسیەکەی دوای دەرکردنی سزانامە بۆ...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی تۆمەتبار بە «افساد فیالارض» لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنەدا
ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە لە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (٢٨ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بە تۆمەتی «افساد فیالارض»ـەوە و بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنەدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزانامەی ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «افساد فیالارض» دەر کراوە و بۆ لێکۆڵینەوە نێردراوەتە بەردەم لقی دووهەمی...
زیاتر