دەستبەسەرکردن ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 18, 2024

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی خەلیل ڕەسوولزادە و عەزیز حاڵخاڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی خەلیل ڕەسوولزادە، خەڵکی گوندی «شاولە»ی نەغەدە و عەزیز حاڵخاڵی، خەڵکی شاری...

زیاتر
ئایار 21, 2022

دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاری ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی لە سنە

ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، ئەمڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران. باوکی ئارمین شەریفە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەکەی خۆی لە ئینستاگرامدا نووسیویەتی: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی گوڵان (٢١ی مەی) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپا هاتنە سەر ماڵەکەی من ڕەزا شەریفە (خانەنشینی پەروەردە و فێرکاری) و ماڵەکەمیان پشکنی...

زیاتر

شەعبان محەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) شەعبان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان و شۆرای سەرانسەریی مامۆستایانی ئێران، لە کاتی چوونەدەرەوەدا لە ماڵەکەی خۆی لە مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان پێشتریش لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا (٣١ی ژانڤییەی ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ گردبوونەوەی...

زیاتر

فەرهاد میرزایی، ئەندامی شۆرای باڵای چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، لە شەهابات دەستبەسەر کرا

نیوەڕۆی دووشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) فەرهاد میرزایی، ئەندامی شۆرای باڵای چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری شەهاباتی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراوە. لەم مانگانەی دواییدا ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی مامۆستایاندا، بانگ کراوەتە دامودەزگا ئەمنییەکان و هەندێ هەوڵیش لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ دەستبەسەرکردنی لە ئارادا بووە. فەرهاد میرزایی یەک لە ڕێکخەرانی...

زیاتر
ئایار 9, 2022

مانگرتن و گردبوونەوەی مامۆستایانی مەریوان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخادا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی گوڵان (٨ی مەی) دوابەدوای بانگەوازی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخادا، مامۆستایانی هەندێ لە قوتابخانەکانی مەریوان دەستیان دایە مانگرتن. وا بڕیارە ڕۆژی دووشەممەیش گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی ئەم شارەدا بەڕێوە بچێت.ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، دوو مامۆستای خانەنشین و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لە ڕێکەوتی...

زیاتر
ئایار 3, 2022

بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی کرێکاران و مامۆستایانی کورد لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا

لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ (١ی مەیی ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لە سەروبەندی ڕۆژێکدا کە لە ئێران بە ناوی ڕۆژی مامۆستا ناو نراوە، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن چالاکانی کرێکاری و مامۆستایانەوە بەڕێوە چوو. شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران پێشتر لە دووتوێی بانگەوازێکدا ڕایگەیاندبوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، گردبوونەوەی سەراسەریی مامۆستایان لە تاران و هەروەها لە...

زیاتر