سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی یاسەمەن زارعیدا (سەعیدە)، هاووڵاتیی خەڵکی تاران، ناوبراو تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی قەرچەکدایە.

ئەگەرچی بەرپرسانی داواکاریی گشتی لە وەڵامی بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەیدا هیچ شتێکی ڕوونیان لەسەر دۆسیەکەی نەخستووەتە بەردەست، بەڵام دادگای شۆڕشی ئیسلامیی لقی موقەدەس تۆمەتی «پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی»ی ڕووبەڕووی یاسەمەن زارعی کردووەتەوە.

یاسەمەن زارعی ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی سادقییەی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.