سەردەشت ئارشیڤ - KHRN
هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەردەشت دەسڕێژیان لە کۆڵبەران کرد: کوژراوێک و دوو بریندار
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوێستانی «قەندیل»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەری لاو کیان زەینی گیانی لە دەست دا و دوو برای کۆڵبەریش بە ناوەکانی پەیمان قادری و کەیوان قادری بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بنکەی سەربازیی «کۆترلە»ی...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی تاران، شنۆ و سەردەشت
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هووشمەند مورادی، مەتین مێهدیزادە و عادڵ حاجیخەلانی لە شارەکانی تاران، شنۆ و سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەتین (زانیار) حاجیزادە لە گوندی «زمێ»ی شنۆ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. هاوکات هەمان ڕۆژ هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای...
زیاترکۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە کەوتە ناو ڕووبارێکی سەردەشت و گیانی لە دەست دا
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «وەڵیو»ی سەردەشت بە ناوی ڕەحیم ئیبراهیمی لە ئەنجامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی قەندیلی سەردەشت کەوتە ناو ڕووبارێکەوە و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوانیوەڕۆی هەینی ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگای کۆڵبەریدا، لە ناوچەی «مێرگەژان»ی چیای قەندیل کەوتنە ناو بۆسەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستاندا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی چیای قەندیل لە نێوان سەردەشت و هەرێمی کوردستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی دۆشکەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دیوی هەرێمی کوردستانی چیای قەندیلدا بە دۆشکە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە...
زیاتردەستبەسەرکردنی مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەردەشت
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر، بەرنوێژی گوندی «کونەمشکە»ی سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر لە گوندی «کونەمشکە»ی سەردەشت و ئەم مامۆستا ئایینییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا...
زیاترگیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامانەوە داکەوتن. لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شۆڕش شوکری، خەڵکی مەریوان، گیانی لە دەست دا و ٤ کۆڵبەرەکەی تریش بریندار بوون. هاوکات کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبووبەکر ماخووزی فەرد بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی «دەشتی وەزێنە»ی سەردەشتەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ...
زیاترکوژرانی کاسبکاری کورد کاوان ئەمجەدینیا بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان لە سەردەشت
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە (٢٧ی فێبرییە) هێزە ئینتیزامییەکان لە گوندی «ساوان»ی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی کاوان ئەمجەدینیا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ناو خاڵی پشکنینی گوندی «ساوان»ی سەردەشت لە کاتێکدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی کاوان ئەمجەدینیا و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە ئۆتۆمبیلەکە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە. لە...
زیاترشۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بە بارمتە ئازاد کران
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی دوای نزیکەی سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی لە شاری سەردەشت و...
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد
شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، جبرەییل ئەحمەدپوور، مەنسوور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی، شۆڕش ئەبووبەکری و سیامەند مینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی،...
زیاتر