عوسمان ئیسمایلی ئارشیڤ - KHRN
عوسمان ئیسماعیلی به دانانی بارمته له زیندانی سنه ئازاد كرا
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویه‌تی كه ئه‌مڕۆ كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٦ی گه‌ڵاڕێزان، عوسمان ئیسماعیلی چالاكی كرێكاری كورد به دانانی بارمته‌ی ٥٠میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی سنه ئازاد كرا. ئه‌م چالاکه کرێکارییه ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەرله به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منیی له شاری سنه كرا، ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گه‌ڵاڕێزان دوای ته‌واو بوونی...
زیاترگواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە سنە
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەر لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز، گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری سنە. بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە دەڵێن کە لە دانیشتنی ڕاگەیاندنی تۆمەتەکاندا، ناوبراو لەسەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دایکی هاوڕێیەکی...
زیاترسەقز؛ مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان ئازاد کران
نیوەڕۆی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ، هەردوو چالاکی کرێکاری مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوای ٢٥ ڕۆژ لە زیندانی سەقز ئازاد کران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە لە سەرەتای مانگی جۆزەرداندا ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکارەوە، حوکمی ٣ مانگ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. بەڵام...
زیاترسهقز؛ هەردوو چالاکی کرێکاری مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی هێشتا هەر دەستبەسەرن
لقی ٣ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی سه‌قز دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر ده‌ستبه‌سه‌ربوونی هەردوو چالاکی ناسراوی کرێکاری مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلیدا، دۆسیه‌كانیانی رەوانەی دادگای شۆڕشی ئیسلامی کردووە. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م دوو چالاكه كرێكارییه له‌م باره‌وه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی هه‌تا ئه‌مڕۆیش له دانانی بڕیاڕی بارمته‌ی ٤٠ میلیۆن تمه‌نی چاوپوشییان كردووه و لقی ٣ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی...
زیاترسهقز؛ تۆمەتبارکردنی دوو چالاکی کرێکاری، مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی، بەتاڵ کرایەوە
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، لقی ٥ی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سه‌قز، ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە کە ڕووبەڕووی دوو چالاكی ناسراوی كرێكاریی كورد مه‌حمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی کرابوویەوە.به‌پێی ئەو دادنامه‌ی لەم سەرچاوەیەوە درچووە، ئیتڵاعاتی پۆلیس (هێزی ئینتیزامی) به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌ندەی دژ بە حكومەت» سکاڵایی لەسەر دوو چالاكه كرێكارییه تۆمار کردبوو، ئەویش لەبەر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای كۆمه‌ڵه له تۆڕه كۆمهلایهتییهكاندا.دانیشتنی دادگاییكردنی ساڵحی...
زیاتر