هادی ڕۆسته‌می ئارشیڤ - KHRN
هادی ڕۆسته‌می و مێهدی شاهیوه‌ند له زیندانی تارانی گه‌وره مانیان له خواردن گرت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) هادی ڕوستەمی و مێهدی شاهیوەند، ئەو دوو زیندانییەی کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گواستنەوەیاندا لە زیندانی ورمێوە بۆ زیندانی تارانی گەورە، دەستیان داوەتە مانگرتنی وشک لە خواردن. ئەم دوو زیندانییە نامەی مانگرتنەکەیان ڕادەستی پاسەوانیی تیپی یەکی هۆڵی...
زیاترهادی ڕۆسته‌می، به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست، له زیندانی ئیلام هەوڵی خۆكوشتی دا
هادی ڕۆسته‌می، به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئیلام كه به تۆمه‌تی «دزی» سزای بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی به سه‌ردا سه‌پاوه، له حاڵێكدا كه پێبجه‌مین ساڵی بەندبوون تێ دەپه‌ڕێنێت، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین لە ئاست بەردەوامبوونی مانه‌وه‌یدا له زیندان و یەکلانەبوونەوەی دۆسیەکەی و ھەروەھا ڕانەگواستنی دەسەڵاتی یاسایی دۆسیه‌كه‌ی له ورمێوه بۆ ئیلام، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ردا له زیندانی ئیلام هەوڵی خۆكوشتنی داوە. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخی ئه‌م زیندانییه...
زیاتربۆکان؛ هادی ڕۆستەمی سزای ٤ ساڵ زیندان و ٨٠ قامچی بەسەردا سەپا
هادی ڕۆستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ٤ پەنجەی دەستی ڕاست، لە لایەن لقی ١ی دادگای کەیفەریی ورمێوە بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە بەرپرسی زیندانی ناوەندیی ورمێ» و «تێکدانی نەزمی زیندان» حوکمی ٤ ساڵ زیندان و ٨٠ قامچی بەسەردا سەپا، ئەمە لە حاڵێکدایە کە دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لەم تۆمەتانە بەڕێوە نەچووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «لە چەند ڕۆژی...
زیاترورمێ؛ هادی ڕۆسته‌می، زیندانیی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ست، دوور خرایه‌وه بۆ زیندانی ته‌ورێز
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هادی ڕۆسته‌می كه پێشتر به تۆمه‌تی «دزی» به بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست سزا درابوو، له زیندانی ورمێوە دوور خرایه‌وه بۆ زیندانی ته‌ورێز. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زیندانییه له حاڵێكدا ڕووی داوه كه له حه‌فته‌كانی ڕابردوودا حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه پەسەند كرابوو و دادوه‌ری چاو‌دێر باسی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمه له داهاتوویه‌كی نزیكدا...
زیاتر