به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هادی ڕۆسته‌می كه پێشتر به تۆمه‌تی «دزی» به بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست سزا درابوو، له زیندانی ورمێوە دوور خرایه‌وه بۆ زیندانی ته‌ورێز.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زیندانییه له حاڵێكدا ڕووی داوه كه له حه‌فته‌كانی ڕابردوودا حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه پەسەند كرابوو و دادوه‌ری چاو‌دێر باسی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كردبوو.
ده‌وترێ ئه‌م زیندانییه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی خۆی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێزی پێ ڕاگەیاندبوون و وتبوویشی هۆی دوورخستنهوهكهم نادیاره.
هادی ڕۆسته‌می له ڕێكه‌وتی ١٨ی سه‌رماوه‌زدا له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی گه‌ڕووسی، سه‌رۆكی دادگوستەریی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئاماژەی به‌و ئه‌شكه‌نجانە کردبوو کە کاربەدەستانی ئیداره‌ی ئاگاهی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا کردوویان و وتبووی هەر بەپێی ئەو دانپیانانەش کە لە ژێر ئەشکەنجەدا لە خۆی و هەردوو هاودۆسیه‌كه‌ی‌تری وەرگیراوە، سزایەکی نادادپەروەرانەیان بۆ دەرکردوون، هەر بۆیە داوای پێداچوونه‌وه‌ی بە دۆسیه‌كه‌دا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی كردووه.
هادی ڕوستەمی باوکی دوو منداڵ، لەدایکبووی ١٣٦٥ی هەتاوی و خەڵکی مێهرانی ئیلام، مێهدی شاهیوەند لەدایکبووی ١٣٥٧ و خەڵکی خوڕەمئاوا و مێهدی شەرەفیان لەدایکبووی ١٣٦٢ و خەڵکی خوڕەمئاوا، ساڵی ١٣٩٤ لە لایەن پۆلیسی ئاگاهییەوە دەستگیر کران و لە گەڵاڕێزانی ١٣٩٨دا لە لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تۆمەتی «دزی» حوکمی «بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست»یان بەسەردا سەپا. مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ سزای بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی ئه‌م سێ به‌ندكراوه له لایه‌ن لقی ١٣ی دیوانی باڵای ئێرانه‌وه په‌سه‌ند كرا و بۆ بۆ جێبەجێکردن نێردرایه به‌شی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ورمێ.