پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ئارشیڤ - KHRN
ڕێگریکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی بە خالید زەمانی لە حەڤدەیەم ساڵی بەندکراندا
سەرەڕای ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبەندیکردنی زیندانی ناوەندیی یەزد و داواکاری گشتیی ئەم شارە بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی بە زیندانیی سیاسیی کورد خالید زەمانی و دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕێگری لە پێدانی ئەو مۆڵەتە کردووە. ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دژایەتیکردن و ڕێگریکردنی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە تا ئێستا لە مافی ئازادیی مەرجدار و مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش بووە. بەپێی...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە مەهاباد
دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی هاوڕێ قوە و عەبدوڵلا هووشمەند، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. پێشتر ماڵپەڕە دەوڵەتییەکانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبیلێکیان بڵاو کردبووەوە و بەبێ ئاماژەدان بە ناوی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕایانگەیاندبوو کە لە چالاکییەکی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداراندا، ئەندامێکی پژاک کوژراوە و دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کراون. تۆڕی...
زیاترتێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان سوپای پاسداران و هێزەکانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا لە سەوڵاوا
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکاندا، لانیکەم ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوا گەمارۆی تیمێک لە ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردیان داوە و لە دەوروبەری...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر وردەکارییەکانی دۆسیەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان
پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣دا (٢٣ی جولایی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری، بە تۆمەتی «بەغی» و «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای لەسێدارەدان و ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە دانامەکەی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا، ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی «بەغی»...
زیاتر