بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 5 of 5 - KHRN
ورمێ: دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواسترانەوە
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر/ ١١.١١ دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواسترانەوە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە، مەیسەم قوربان نژاد لە بەندی ١٤ و مەهدی موستەفازادە لە بەندی ٣-٤ راگەێنراوە. ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و بە ئیعدام (قەساس) مەحکوم کراون. بەرپرسانی بەندیخانەکە رایانگەیاندووە، ئەگەر رەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان بە دەست نەهێنرێت،...
زیاترعوسمان موستەفاپوور – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
زیاترعوسمان موستەفاپوور
هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار
دەستبەسەرکران: ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٧٠ی هەتاوی / ١٩٩١.٠٧.١٤
سزا: ٣٥ ساڵ بەندکران
ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا
کەمال حەسەن رەمەزان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا گواسترایەوە
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر نۆی بەیانی رۆژی ١٦ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٧ کەمال حەسەن رەمەزان بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای ئیعدامی بەسەردا سەپێندراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە گوازرایەوە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆی گواستنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا نەزانراوە. ناوبراو لە رێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ئەمساڵیشدا/ ٢٠١٩.٠٩.٠٧ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ...
زیاترئەکبەر لەکستانی بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوی بەندیخانە گوازرایەوە
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەکبەر لەکستانی، هاوڵاتی ئێرانی - ئەمریکی بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانەکە گوازراوەتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگەی ئاماژەیە، ئەکبەر لەکستانی رۆژی شەشی رەزبەر/ 09.28 پاش ئەوەی لە سنووری "سێرو"ی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دەستبەسەر کرا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە. ئەو هاوڵاتییە ئێرانی - ئەمریکییە رۆژی 13ی رەزبەر/ 10.05...
زیاترهاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، محەمەد شەریف سالم، هاوڵاتی کورد و خەڵکی گوندی"دەزج"ی سەربە مەرگەوەری ورمێ بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو، دادگای ئەم هاوڵاتییە کوردە هەفتەی رابردوو لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی شێخلو بەڕێوەچووە. محەمەد شەریف سالم رۆژی یەکی رەزبەر/ ٠٩.٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی چوار رۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێدا لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو. ئەم...
زیاترسزای 11 ساڵ بەندکرانی مامۆستایەکی بۆکانی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێوە پشتڕاست کرایەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی لە ناوەڕاستی مانگی رەزبەر/ 10.07 سزای 11 ساڵ بەندکرانی "سەید ئارام ئەمین زادە"، مامۆستایەکی خەڵکی بۆکان لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ وەکوو خۆی پشتڕاست کراوەتەوە. ئەم مامۆستا کوردە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای دامەزراندنی گروپی تووندڕەوی مەزهەبی لە تێلێگرامدا"، سزای 10 ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" سالێک بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پشت بەستن بە مادەی 134ی...
زیاتردوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی محەممەد عەسری گەنگەچین لە بەندیخانەی ورمێ
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، "محەممەد عەسری گەنگەچین" بەندکراوی سیاسیی کورد لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە/ 2019.04.14 بۆ سزای ساڵێک بەندکران بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا بێبەش کراوە لە وەرگرتنی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە. ئەم بەندکراوە سیاسییە خەڵکی ئاوایی "ئەربیلان"ی سەر بە شاری ورمێیە. ناوبراو لە رێکەوتی ١١ی جۆزەردانی 1397/ 2018.07.01 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی مانگێک...
زیاتربەردەوامی مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مانگرتنی حەسەن رەستگاری مەجد بەندکراوی سیاسیی کورد، ئیبراهیم خەلیلی هەمەدانی و کوڕەکەی سالار خەلیلی هەمەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەردەوامە. حەسەن رەستگاری مەجد لە رۆژی دووشەمە ١ی رەزبەرەوە/ ٠٩.٢٣ مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی زانیارییەکان هۆکاری مانگرتنەکەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە بە هەڵوەشاندنەوەی رەگەزنامەکەی لەلایەن دادگای گشتی ئەم شارەوە و هەروەها هەڕەشەی ناوەندە...
زیاتر