بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئارشیڤ - KHRN
ژیلا هووژەبری بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ژنانی سنە کرا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژیلا هووژەبری، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە سیاسییەی خەڵکی مەریوان لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و دوای چەند حەفتەیەک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی...
زیاترژنێکی زیندانی بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی سنە گیانی لەدەست دا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە (٢٦ی فێبرییە) ژنێکی زیندانی بە ناوی ئامینە ئەحمەدی بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە گیانی لەدەست داوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی سنە کە ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ٣ ڕۆژ پێش گیانلەدەستدانەوە بە هۆکاری نادیار تووشی ژەهراویبوون ببوو....
زیاتر