ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) بەندکراوێک بەناوی ئەحمەد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەیان بەرەبەیانی سبەینێ لە سێدارە دەدرێت.

ئەحمەد مورادی، خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.