زیندانی ناوەندیی سنە ئارشیڤ - KHRN

گواستنەوەی زیندانیی سیاسیی پێشوو فەریاد قادری بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە

فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا (١٠ی مارس) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دیسان دەستبەرسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 30, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (جولای) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی سنەوە سزای...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 27, 2023

لە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی محەممەدڕەزا میهرەبان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی دوێنێ لە سێدارە دراوە. محەممەدڕەزا میهرەبان، ٣٥ ساڵان، خەڵکی شاری...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 20, 2023

لە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی سەرماوەز (٢٠ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرزاد گوڵمحەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە. ئەم بەندکراوە پێشتریش...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

لە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی داوود خادم کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە درا. داوود...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 6, 2023

لە سنە و سەقز سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیدەری، خالید ڕۆحی و کەمال ئیلهامی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی سنە و سەقز جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیدەری و خالید ڕۆحی کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 15, 2023

محەممەد مورادخانی بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد، دوای ٣٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوو و ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی...

زیاتر