ساڵح نیکبەخت ئارشیڤ - KHRN
لە فڕۆکەخانەی تاراندا دەست گیرا بەسەر «تابلۆکەی خەڵاتی ساخارۆف» و پاسپۆرت و مۆبایلەکەی ساڵح نیکبەختدا
شەوی ڕابردوو هەینی یەکی بەفرانبار (٢٢ی دیسامبەر) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، دوای گەڕانەوە بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا خراوەتە بەر لێپرسینەوە و هاوکات دەست گیراوە بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلەکەی خۆی و هەروەها تابلۆکەی خەڵاتی ساخارۆفدا کە پێشکەشی ژینا ئەمینی کرابوو. ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز (٩ی دیسامبەر) بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە فڕۆکەخانەی تاراندا ئاگادار کرانەوە کە قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لە سەرە...
زیاترڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەشداریکردنی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا
چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی خومەینیی تاران مۆڵەتیان بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا بۆ وڵاتی فەرەنسا سەفەر بکەن. هێزە ئەمنییەکان تەنها مۆڵەتیان بە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، داوە کە لە ئێران بێتە درەوە و ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لەسەرە و دوای لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیشیاندا گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان...
زیاترساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بە سەردا سەپا
ساڵح نیکبەخت، یاساناس و پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک سزای تەواوکەر بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) عەلی ڕەزایی، پارێزەری ساڵح نیکبەخت، سەردانی لقی...
زیاتربەڕێوەچوونی دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە چووە. لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی ساڵح نیکبەخت و پارێزەرەکەی، عەلی ڕەزایی، بەڕێوە چوو، دادوەر عەمووزاد پرسیارەکانی بە شێوەی نووسراو لە پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی پرسی و ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار...
زیاتردووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. یەکەم کۆبوونەوەی دادگاکە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) بەڕێوە چوو، بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی...
زیاترهەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی
ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...
زیاتربەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی
ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە چوو. بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات لە دادگادا و لەبەرچاوگرتنی ئیدیعاکانی ئەم دەزگا ئەمنییە، درێژەی دادگاکە دوا خرا بۆ کۆبوونەوەیەکی تر. بەپێی...
زیاتردیاریکردنی کاتی نوێ بۆ دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی
کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، کە بڕیار بوو ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) بەڕێوە بچێت و بە هۆی کێشەی ئیدارییەوە دوا خرابوو، لە ڕێکەوتی ٧ی خەرماناندا (٢٩ی ئاگۆست) لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «بەڕێز نیکبەخت لەسەر داوا و شکاتی...
زیاترکۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) کۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بەڕێوە دەچێت. تۆمەتی ئەم پارێزەرە یاساییە «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای تانەدانەوە لە بۆچوونی پزیشکیی داد سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ میدیا بیانییەکان و ڕۆژنامەی ئێعتیماددا ڕاگەیەنراوە. پارێزەری...
زیاتر