له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی ڕه‌حمه‌ت ئه‌مینی، وه‌زیر وه‌یسی و موحه‌ممه‌د (فامیلی نادیاره) له ناوچه سنوورییەکانی سه‌رده‌شتی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان و بانه‌ی پارێزگای كوردستان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێڕان بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، گرووپێكی كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود كه‌وتوونەته به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزەکان و كۆڵبه‌رێك به ناوی وه‌زیر وه‌یسی بریندار بووه، ئه‌م كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی «جوجار»ی سه‌لاسی باوه‌جانییه.
هاوكات كۆڵبه‌رێكی‌تر به‌ناوی موحه‌ممه‌د کە فامیلەکەی نادیاره، به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزە‌كانی ناوچه‌ی سنووریی بانه بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپورتێكی دیکە کە بە دەستمان گەشتووە، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ریش كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌حمه‌ت ئه‌مینی له‌ناوچه‌ی سنووریی نۆكانی سه‌رده‌شت كه‌وتۆته به‌ر ته‌قه و ده‌ستی بریندار بووه.