بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی شنۆ بە ناوی کۆمار شابۆیی لە ماڵەکەی خۆیان لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم منداڵە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسیی ئەم بنەماڵەیە و لەوانە مۆبایلەکانیاندا گرتووە.