به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه‌پارێز له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌عیدی به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كاندا سزای چوار ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
كۆبوونه‌وه‌ی دادگایكردنی ئه‌م چالاكە ژینگه‌پارێزه له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕێبه‌ندان(٢٤ی ژانویه). به‌ڕێوه چوو و ئه‌م حوكمه له ١٤ی رێبه‌نداندا(٢ی فیبریه) به فه‌رمی به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نرا.
ده‌وترێ به‌شدار بوون له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ شاری سه‌رێكانی له كوردستانی سوریه، (ڕۆژئاوای كوردستان)، و ئه‌ندام بوون له گرووپه تێلگرامیه‌كان وه‌كوو ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كاندا له قەلەمدراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ(٢٨ی ژوئن)، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرانەک جەمشیدی کە ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و دەستبەسەریان کرد. ناوبراو دوای ٤مانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان(١٠ی نۆڤه‌مبه‌ر) به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠میلیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا..
فەرانەک جەمشیدی پێشتر لە پاییزی١٣٩٧دا(٢٠١٨) و هاوکات لەگەڵ ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و بەکۆمەڵی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکێتیی نەتەوەییدا، چەندین جار لە لایەن ڕێکخراوە ئەمنییەکانەوە بانگ کرا و لەسەر چالاکییەکانی خۆی و هاوسەرەکەی، ئارمین ئێسپێرلووس کە ئەویش ئەوکات دەستبەسەر بوو، لێپرسینەوەی لێ کرابوو..