لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 11 of 21 - KHRN
لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەەبەیانی ڕۆژی ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی، موحسین ئەمرایی و شەهرام محەممەدبەیگی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی و موحسین ئەمرایی کە...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەد ئەندیشکۆ و موسلیم جەمشیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە...
زیاترلە ئەردەبیل زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی گەڵاڕێزان (٢٠ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سیامەند ئوستوار کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە...
زیاترلە کرماشان زیندانییە لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوەکانی شەهباز لەتیفیی سەرینی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە دراوە. شەهباز لەتیفیی...
زیاتر