لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 7 of 21 - KHRN
لە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی جەلیل سلێمانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی هەمەدان کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە...
زیاترلە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی موحسین مێهری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی براکەی خۆی لە شەڕێکدا کە بە هۆی کێشەی ماڵییەوە دروست ببوو، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئیمان شەعبانی و حسەین فەتحوڵڵازادە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەبیب دەروێشی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حەبیب دەروێشی، ٤٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی کرماشان، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی...
زیاترلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی هەمەدان کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی...
زیاتر