هەرسین ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 9, 2024

لە شیراز زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ (٧ی جولای) سزای لەسێدارەدانی موجتەبا کەرەمی، بەندکراوی لاوی خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی عادڵئابادی شیراز جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٢٨ ساڵەیەی خەڵکی هەرسین نزیکەی ٣ ساڵ و نیو لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای...

زیاتر
ئاب 10, 2023

لە هەمەدان دوو زیندانی لە سێدارە دران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی دو بەندکراو بە ناوەکانی ئەحەد هاشمی و مەنووچێهر خەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. مەنووچێهر خەزایی خەڵکی کەنگاوەر و لە ئەندامانی پۆلیسی ئینتیزامی و ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، پێشتر لە دوو...

زیاتر
ئاب 9, 2023

لە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. ئەحەد هاشمی نزیکەی...

زیاتر

کوژرانی زیندانییەک بە ئەشکەنجەی هێزەکانی زیندانی تاران

شەوی ١٨ی گوڵان (٨ی مەی) زیندانییەکی خەڵکی هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی سامان دەروێشی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی زیندانی تارانی گەورەوە (فەشافوویە) گیانی لەدەست داوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ٣١ ساڵەیە کە لە نزیکەی ساڵێک لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر کرابوو، شەوی ١٨ی گوڵان (٨ی مەی) لە تیپی دووی زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە) کەوتووەتە بەر پەلامار...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیس لە تاران

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە (٨ی ئاوریل) لاوێکی ٢٧ ساڵانی خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی حسەین مەلێکی، لە بولواری بەهارانی شاری قودسی پارێزگای تاران کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی تاران و کوژرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە (٨ی ئاوریل) چەندین ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە بولواری بەهارانی شاری قودس لێپرسینەوەیان لەم...

زیاتر