پیرانشار ئارشیڤ - Page 6 of 6 - KHRN
هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کرد
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە٢٢ی ڕهزبهر، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی سوعدا خەدیرزادە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ. ئەگەرچی سوعدا خەدیرزادە دووگیانە، بەڵام مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوونی ناوبراو بەردەست نەکەوتووە.
زیاترکاسبکارێکی کورد لە پیرانشار کوژرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بنکەی "بەنگین خان"ی سەر بە پیرانشار رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر/ ١١.١٤ پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان لە بەرزاییەکانی "هەڵگورد" داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کاسبکارێکی کورد کوژراوە. ئەم کاسبکارە ناوی "کامران بیانەک"، تەمەن ٢٦ ساڵ، سەڵت و خەڵکی ئاوایی کۆنە خانێی پیرانشار بووە. بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە، لە سەرەتای مانگی...
زیاتردوو کاسبکار و کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی هەینی ٢٦ی رەزبەر/ 10.18 بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ئالانی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسکەندەر حەمزەزادە برینداربووە. ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی دینارانی سەربە شاری سەردەشتە و باوکی دوو منداڵە. ئەسکەندەر حەمزە زادە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە. هەروەها بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە رۆژانی...
زیاترلە پیرانشار و پاوە دوو کۆڵبەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون
کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەردەوامە و دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە سنوورەکانی پیرانشار و پاوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو کۆڵبەر کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی ٢٢ی رەزبەر/ 10.14 بە هۆی دەستڕێژیی گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران لە پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری کۆترانی قەندیل، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی عەبدولڕەحمان مورادی و سادق...
زیاترکۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار کوژرا
بەرەبەیانی رۆژی رابردوو لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کورد كوژرا.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بنکەی میلانی (پاسگای میلان) پیرانشار پۆلێک کۆڵبەریان دایە بە دەستڕێژی گوللـه و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس رەحیمی گیانی لە دەستدا.دەگوترێت، ئەم هێزانە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە ماوەیەکی نزيكەوە تەقەیان لەم پۆلە...
زیاتربریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان
لە ماوهی چهند رۆژی رابردوودا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٧ی خەرمانان/ 09.08 هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک ئاوایی بێتوش سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و لە...
زیاترکوژران یهك كۆڵبهر و برینداربوونی دوو هاووڵاتی دیكهی كورد لە ناوچە سنورییەکانی کوردستان
لە رۆژانی رابردوودا و لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، كۆڵبهرێك کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/20.08.2019 هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری کێلە شینی شنۆ، گروپێک کۆڵبەری کوردیان لە مەودایەکی نزیکەوە داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی محەمەد...
زیاترکۆڵبەرێک بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران كوژرا
ئێوارهی رۆژی چوارشهممه،کاروانێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری پیرانشار لە لایەن پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و لە ئاکامی ئەو تەقەیهدا کۆڵبەرێکی ۲۵ ساڵە بە نێوی فاخر عەبدوڵاهی كۆژرا. بە پێی زانیارییهکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەروەها لە بهردهوامی تهقهكردنهكهدا زیاتر لە ۱۰ سەر ئەسبی کۆڵبەران کوژراون. شایانی باسە پێشتر لە ۸ی گەلاوێژ/ 30.07.2019 پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری...
زیاتردوو کۆڵبەر به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران بریندار بوون
رۆژی سێ شهممه، پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری شاری پیرانشار، كۆڵبهرهكانیان کردۆتە ئامانجی راستەوخۆی گولە، لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێ شهممه، ڕێکەوتی ۸ی مانگی گەلاوێژ/30.6.2019 پاسەوانانی سنووریی لە ناوچەی سنووری "شاخە رووخاو"ی شاری پیرانشار دەسڕێژی چهند كهس له کۆڵبەرانیان کرد، ئەنجام دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "محەممەد حوسێن...
زیاتر