پیرانشار ئارشیڤ - Page 2 of 6 - KHRN
چوار مامۆستای ئایینیی کورد بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
چوار مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مامۆستا شەریف مەحموودپوور، مامۆستا یوونس نەوخاە، مامۆستا سەیدجەمالەدین واژی و مامۆستا سەیدسلێمان ئەحمەدی لە لایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێوە بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز (١٤ی دیسامبەر) ئەم چوار مامۆستا ئایینییە بانگهێشتی بەردەم دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێ کراون و ئەم حوکمەیان بە...
زیاترسادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
سادق مەحموودنژاد، یەک لەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار چاوی پێکرا، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەم هاووڵاتییە پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (ئاگۆست) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی باوکی لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر (١٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی لاو لە شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە ترووسکە عەبدوڵڵازادە، ٢١ ساڵان، خێزاندار و دایکی دوو منداڵی ٨ و ٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «کاسەگەران» و دانیشتووی شاری پیرانشار ڕاگەیەنراوە. دەوترێت هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە لاوە کە بە زەبری بنەماڵەکەی لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لەگەڵ...
زیاترگوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا
ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان...
زیاترتەها ڕەسوولیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، سزای ٧ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
تەها ڕەسوولیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئوجاقلوو، بە گشتی سزای ٧ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم حوکمە بە شێوەی فەرمی بەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە و بەپێی حوکمەکە تەها ڕەسوولیان بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران بەسەر دوو هاووڵاتیی کورددا لە پیرانشار
مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادەی هاوژینی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوون، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٢ ساڵ چاودێری و کۆنترۆڵ لە ڕێی پێبەندی ئەلەکترۆنیکەوە و ٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، پیرانشار، شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین دەهار، سەمەد شابۆیی، ئەمیر سەیدی، ئەفشین ساعیدی و موعین شەریفیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، کامێران و پیرانشار دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢٢ی ئاگۆست) لاوێکی...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حسەین مەحموودپوور، حەمزه قانعی، عومەر حسەینزاده، هێدی عەبدولبەخت و نەجمەدین عیسازاده لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی عەبدولبەخت،...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی، لەوانە منداڵێک، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی لوقمان سوخەنوەر و هۆشیار قادری، ١٧ ساڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان لە بازاڕی پیرانشاردا ئۆتۆمبیلەکەی هاووڵاتییەکی خەڵکی «شیناوێ» بە ناوی لوقمان سوخەنوەریان ڕاگرتووە و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی...
زیاتر