پیرانشار ئارشیڤ - Page 3 of 6 - KHRN
کوژرانی کچێکی ١٥ ساڵان بە دەستی باوکی لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (٧ی جولایی ٢٠٢٣) کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی «زیلان ئەیوەز» لە گوندی «زێوە»ی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. عەبدولسەلام ئەیوەز، باوکی زیلان، دوای پەلاماردان و لێدانی قورسی کچەکەی، دوو گوللەی پێوە ناوە و کوشتوویەتی، دوای کوشتنەکەیش خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئینتیزامی کردووە. عەبدولسەلام ئەیوەز لە کۆنەوە پێشینەی توندوتیژیی...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوانە بابەکری، فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری، ئەحەد تاهیری و سادق مەحموودنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شوانە بابەکری لە...
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خزر محەممەدپوور، عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، محەممەد مەحموودفەقێ، حەبیب خوشنوود و جەمال ڕەسوولزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو برای خەڵکی گوندی «کانی مەلا»ی پیرانشار بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان قەیتەران و...
زیاتربرینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسرێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە / کوشتنی ئاژەڵە باربەرەکان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە
دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فارووق عەزیزی و حەبیب محەممەدی لە ئەنجامی دەسرێژ و ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و سەوڵاوا بریندار بوون. هەروەها ئەم هێزانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە هێرشیان کردووەتە سەر تەوێڵەی هەندێ لە دانیشتووانی گوندەکان و ژمارەیەک لە ئاژەڵە باربەرەکانیان گواستووەتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکان و لەوێ دەسرێژیان لێ کردوون و کوشتوویانن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ هاووڵاتیی کوردی پیرانشاردا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی حاسڵ قەدۆ، جەمال عەلیزادە و عەبدولڕەحمان محەممەدی لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکردن دژ بە ئاسایشی وڵات»، «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» و «هاوکاریکردن لەگەڵ ڕاگەیاندنە دژبەرەکاندا» سزای بەندکرانیان لە ٨ تا ٤٣ مانگەوە بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حاسڵ قەدۆ و...
زیاتر