پیرانشار ئارشیڤ - Page 5 of 6 - KHRN

تشرینی دووه‌م 22, 2022

خۆپیشاندانی خوێناوی لە کوردستاندا؛ کوژرانی لانیکەم ١٤ کەس تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد گەیشتە ٩٧ کەس

دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونە مەیدانی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکان و خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، تەنها لە سێ ڕۆژدا، لە ٢٨ تا ٣٠ی گەڵاڕێزاندا (١٩...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2022

کوژرانی دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٨ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی سامان زارعی کوژراوە. هەروەها دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبر) گرووپێک لە کاسبکارانی کورد کە خەریکی گواستنەوەی ئاژەڵ بۆ هەرێمی کوردستان بوون، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاری...

زیاتر

گیانلەدەستدانی سەمەد بەرگی‌نیا لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی پیرانشار

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبر) سەمەد بەرگی‌نیا، لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی پیرانشار، دوای حەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان بەڕێوە چوو. سەمەد بەرگی‌نیا، هاووڵاتیی ٥٥ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، شەوی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ٥ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «کارخانە قەند»ی پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە لانیکەم یەکیان منداڵە، ئەم هاووڵاتییانە گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ناونیشانی ئەم کەسانە بەم شێوەیە ڕاگەیەنراوە: پەریسا سپاهی ١٧ ساڵان خەڵکی مەهاباد، کەویار ئەلیاسی ١٨ ساڵان خەڵکی مەهاباد، یووسف حەشرەتی ٢٢...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 19, 2021

هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کرد

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە‌٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی سوعدا خەدیرزادە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ. ئەگەرچی سوعدا خەدیرزادە دووگیانە، بەڵام مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوونی ناوبراو بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر
تشرینی دووه‌م 15, 2019

کاسبکارێکی کورد لە پیرانشار کوژرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بنکەی "بەنگین خان"ی سەر بە پیرانشار رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر/ ١١.١٤ پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان لە بەرزاییەکانی "هەڵگورد" داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کاسبکارێکی کورد کوژراوە.  ئەم کاسبکارە ناوی "کامران بیانەک"، تەمەن ٢٦ ساڵ، سەڵت و خەڵکی ئاوایی کۆنە خانێی پیرانشار بووە. بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە، لە سەرەتای مانگی...

زیاتر