پیرانشار ئارشیڤ - Page 4 of 6 - KHRN
ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی منداڵێکی خەڵکی پیرانشار کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بینایی چاوێکی لەدەست داوە
زانیار (مەتین) توندەر، منداڵە خوێندەوانێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار کە هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) بە ساچمەزەن تەقەیان لە سەری کردبوو، بینایی چاوێکی لەدەست داوە. حەمزە توندەر، باوکی ئەم منداڵە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «کوڕەکەم یەکەم جار لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو (سێپتامبری ٢٠٢٢) لە شەوی گیانلەدەستدانی زەکەریا خەیاڵدا بە سووکی بریندار بوو...
زیاترلە پیرانشار دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی حاسڵ عومەری و ئومید ئازادداوەر لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە ڕیز سزای ٤٣ مانگ بەندکران و ٨ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.دادگای ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی پیرانشار بەڕێوە چووە. بەپێی حوکمەکە، حاسڵ عومەری بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ڕەزا بورکە و سەمیع ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و وێڕای شکاندنی شووشەی پەنجەرەکان، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەندامانی هەردوو بنەماڵەکەیشدا گرتووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر...
زیاترلە پیرانشار دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ١٠ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی موبین حسەینزاده، فەخرەدین ئومیدفەڕ، قادر ئومیدفەڕ، وەفا ڕەسوولیئازەر، تەها ڕەسوولیان، ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ، شاهۆ عەبدوڵڵاپور، موحسێن قادری، سینا دەشمیر و قادر محەممەدپوور دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێ بە دەیان هێزی ئەمنی بە شێوەی...
زیاتر