کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 7 of 15 - KHRN

حوزه‌یران 12, 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵەیەی خەڵکی بۆکان کە هەردوو قاچەکەی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بانە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گوڵانی...

زیاتر
حوزه‌یران 6, 2023

برینداربوونی چوار کۆڵبەر، لەوانە منداڵێک، بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکانی نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا ٤ کۆڵبەر، لەوانە منداڵێک، بریندار بوون. ناسنامەی ئەم ٤ کۆڵبەرە بەم جۆرە راگەیەنراوە: شوان (پاشناو نادیار)، ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی «ساتیاری»، عەلی حسەینی، ١٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «بڵبەزان»، سۆران دانشی، ٢٠...

زیاتر
حوزه‌یران 5, 2023

كوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی هۆشیار حەسەنزادە لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی...

زیاتر
ئایار 19, 2023

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسرێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە / کوشتنی ئاژەڵە باربەرەکان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فارووق عەزیزی و حەبیب محەممەدی لە ئەنجامی دەسرێژ و ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و سەوڵاوا بریندار بوون. هەروەها ئەم هێزانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە هێرشیان کردووەتە سەر تەوێڵەی هەندێ لە دانیشتووانی گوندەکان و ژمارەیەک لە ئاژەڵە باربەرەکانیان گواستووەتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکان و لەوێ دەسرێژیان لێ کردوون و کوشتوویانن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
ئایار 13, 2023

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئاکام محەممەدزادە و زەکەریا عەبدی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئاکام محەممەدزادە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتووەتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار...

زیاتر
شوبات 27, 2023

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان

کۆڵبەرێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی مێرساد دەروێشی کە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ٥ کۆڵبەری تردا لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ملەی «شوانکارە»ی ڕوانسەر بە قورسی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکیش بە ناوی فەردین ڕوستەمنژاد بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار بووە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی...

زیاتر
شوبات 20, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە بە ڕووداوی هاتوچۆ و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان

شەوی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگای سنووردا لە ملەی «شوانکارە»ی ڕوانسەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقووبی گیانی لەدەست داوە و چوار کۆڵبەری تریش بریندار بوون. هاوکات لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،...

زیاتر
شوبات 17, 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «کەلەبەر»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی نێعمەت عەزیزی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی نەوسوود کە پێی بریندار بووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی پاوە کراوە.

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2023

لە نەوسوود کۆڵبەرێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) کۆڵبەرێکی ٣٥ ساڵانی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ئارمان محەممەدی، بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشانەوە گیانی لەدەست داوە. دەوترێت ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «سۆفی جانە»ی نەوسوودەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

زیاتر