کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 9 of 15 - KHRN

ته‌مموز 15, 2022

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی بەهرام شامحەممەدی و هێمن موروەتی بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕ (١٥ی جولای) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی هێمن موروەتی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکان کراوەتە ئامانج و بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ١٨ ساڵەیەی خەڵکی جوانڕۆ بۆ دەرمانکردن...

زیاتر
ته‌مموز 6, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ (٥ی جولای) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێک بە ناوی ئیرەج مەهدەوی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «کڵاش لوولەم»ی جوانڕۆ بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (مەی و ژوەن) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئەفشین یووسفی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بووە. گوللە بەر پشتی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی کرماشان کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندبوو کە ئێوارەی ڕۆژی ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هێزە سنوورپارێزەکان...

زیاتر
حوزه‌یران 20, 2022

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچەی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستاندا، لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی کەمال عوسمانی بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچەی هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە. هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان (١٩ی ژوەن) هێزە سنوورپارێزەکان هەر لەم ناوچەیەدا دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە...

زیاتر
ئایار 31, 2022

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەن و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون. دەوترێت ئەم دوو کۆڵبەرە ناویان عومەر یەعقووبی خەڵکی گوندی «کڵاشی باخان» و جەلال موروەتی خەڵکی گوندی «کڵاش»ی شاری جوانڕۆیە. عومەر یەعقووبی پێشتر و لە زستانی ساڵی ڕابردوویشدا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار...

زیاتر
ئایار 29, 2022

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی بانە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی ئەم شارە کراوە و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە و...

زیاتر
نیسان 19, 2022

کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی نۆ کۆڵبەری تر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی سلێمان ئیبراهیمزادە لە ناوچەی سنووریی «بێتوش»ی سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٣٧ ساڵەیە باوکی منداڵێکی کەمتەمەن و خەڵکی گوندی «بنوخەڵەف»ی سەردەشت بووە. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە...

زیاتر
نیسان 16, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «شۆشمێ»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی توورەج کەریمی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٣٧ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «شمشێر»ی پاوە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەم شارە کراوە.

زیاتر
نیسان 15, 2022

برینداربوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان و بانەی پارێزگای کوردستان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) گرووپێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئارمان موستەفازادە ٣٠ ساڵان و سەلام ئەعزەمی خەڵکی ناوچەی «شاهۆ»ی...

زیاتر