کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 4 of 14 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 19, 2023

عەلی قادری، کۆڵبەری کورد، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان کوژرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) عەلی قادری، کۆڵبەری ٥٠ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «ئاسنەوە»ی شاری مەریوان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری بریندار، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە کرماشان گیانی لە دەست دا

ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری ٥٢ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، دوای ١٧ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندا، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە ناوچەی سنووریی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 4, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی سەرماوەز (٤ی دیسامبەر) ئەهوەن دەشتی، کۆڵبەری ٢٨ ساڵانی خەڵکی بانە، لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 28, 2023

دۆخی ناجێگیری جەستەیی کۆڵبەرێک دوای برینداربوون لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری ٥٢ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی پێکران و بەرکەوتنی بڕبڕەی پشتیەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان خەوێنراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٥٢ ساڵەیەی خەڵکی جوانڕۆ بەرەبەیانی ڕۆژی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 27, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

شەوی ڕابردوو ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی یاوەر وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 22, 2023

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر)، ئەم کۆڵبەرە کە لە لای سکەوە کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 20, 2023

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەکانی سەرسنوورەوە

شەوی ڕابردوو ٢٨ی گەڵاڕێزان (١٩ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی قەسیم کەریمی بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری ورمێوە گیانی لە دەست داوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بە هۆی بۆرانەوە لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەوە داکەوتووە و گیانی لە دەست داوە. قەسیم کەریمی، ٢٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 17, 2023

برینداربوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سێ ڕۆژدا

حەوت کۆڵبەر بە ناوەکانی دیاکۆ ڕەمەزانی، کیانووش پاشایی، زانیار ڕاحزاده، سمکۆ ڕەوازی، سەلاح کەریمی، ئازاد نووری و حەمیدڕەزا حافزی، لە ڕۆژی چوارشەممەوە تا ڕۆژی هەینی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٧ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی حەمیدڕەزا حافزی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 15, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

شەوی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال حەیدەریان کوژرا. تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لەم ناوچە سنوورییەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی چوارشەممە لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی...

زیاتر