کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 8 of 15 - KHRN

ئه‌یلول 25, 2022

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ڕەزبەر (٢٥ی سێپتامبر) هێزە سنوورپارێزەکان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادرکردنەوەی پێشوەخت داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار میروەیسی و ئەحمەد یووسفی بریندار بوون. چەند دەقەیەک لەمەوپێش موختار میروەیسی لەبەر قورسبوونی برینەکانی گیانی لەدەست دا، ناوبراو باوکی دوو منداڵ...

زیاتر
ئه‌یلول 5, 2022

برینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت، بانە و نەوسوود

لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە کۆڵبەران لە سێ ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئێقباڵ...

زیاتر
ئاب 19, 2022

لە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری...

زیاتر
ئاب 18, 2022

برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە قورسی بریندار بووە. دەوترێت ئەم کۆڵبەرە ١٧ ساڵەیەی خەڵکی شاری ساحێبی سەقز لەبەر قورسبوونی برینەکانی ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کراوە.

زیاتر
ئاب 16, 2022

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی گەلاوێژ (١٥ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە سامان محەممەدزادە ٢٩ ساڵان و خەڵکی بانە، ئەرسەلان ڕەحمانی خەڵکی سەقز، عەلی ئابکار و یووسف...

زیاتر
ئاب 11, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری کەوتۆتە بەر تەقەی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بووە. گوللە ساچمەییەکانی هێزە سنوورپارێزەکان بەر دەموچاوی ئەم کۆڵبەرە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «هەنگەژاڵ» کەوتووە. لە یەک حەفتەی ڕابردوودا و دوابەدوای سەردانی فەرماندەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەکانی...

زیاتر
ئاب 11, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان عەلیپوور بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٣٨ ساڵەیەی خەڵکی سەقز بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دەوترێت لە دۆخێکی...

زیاتر
ئاب 2, 2022

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان و تەقینەوەی مین

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە تەقینەوەی مین و تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣١ی جولای) کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا حەسەنزادە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە هۆی تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان و ناشارەزابوون لە جوگرافیای ناوچەکە، بە...

زیاتر
ته‌مموز 27, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە کە زیاتر لە ٢٠ ساچمە بەر لای خوارووی قاچی کەوتووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە. ناوبراو خەڵکی گوندی...

زیاتر