کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 3 of 14 - KHRN

كانونی دووه‌م 31, 2024

دوو کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژ و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) کۆڵبەرێک بە ناوی جەبار وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە براوەتە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان و ئێستە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی ئەم نەخۆشخانەدایە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) کۆڵبەرێک بە ناوی بێهنام شەریفیان دوای ئەوەی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 25, 2024

کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا

جەوهەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز کە دوو حەفتە لەمەوپێش لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە لای قاچەوە بە سەختی بریندار ببوو و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرابوو، قاچی چەپی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیەی خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباردا (١٣ی ژانڤییە) لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 22, 2024

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شۆشمێی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هۆشیار مەحموودی کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراق لە ناوچەی سنووریی شۆشمێ لە مەودای نزیکەوە و...

زیاتر
كانونی دووه‌م 20, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سادق میرزایی کوژراوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 13, 2024

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی هادی مەنسووری، پارسا زولفەقاری و بورهان ڕەحیمی بریندار بوون. ئەم سێ کۆڵبەرەی خەڵکی ڕوانسەر گوللەی ساچمە بەر قاچیان کەوتووە و بریندار بوون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 12, 2024

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە و نەوسوود

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد ڕەشیدپوور، ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا ئەکبەر ڕازنەهان و...

زیاتر
كانونی دووه‌م 10, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «زەلێ»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میرزا ئەحمەدی کوژراوە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «زەلێ»ی بانە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 9, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) کۆڵبەرێکی ٣٣ ساڵانی خەڵکی سەڵماس بە ناوی شۆڕش خەرگووشی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دوو گوللە بەر سینەی کەوتووە و...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 30, 2023

کوژران و برینداربوونی لانیکەم دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا ئەحمەد سادقی گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی هیوا بە سەختی بریندار بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ...

زیاتر